گرنگترین هەواڵەکانی ١٩٩مین ڕۆژی شەڕ لە ئۆکرانیا، ١٠ی ئەیلولی ٢٠٢٢

شه‌ممه‌ 10 ئه‌یلول 22 - 22:27
https://kurdish.iswnews.com/?p=17259

لە درێژەی هێرشە سەرکەوتووەکانی سوپای ئۆکرانیا لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە، هێزەکانی ئۆکرانیا بە بەزاندنی ڕووباری سیڤەرسکی دۆنێتس لە میحوەری لیمان، ناوچەکانی ستاری کاراوان و بروسیوکایان کۆنترۆڵ کرد. شاری لیمان لە ئێستادا گرنگترین بنکەی سوپای ڕووسیایە لە باکووری پارێزگای دۆنێتسک کە لە چەند مانگی ڕابردوودا بە سەختی لەلایەن ڕووسیاوە کۆنتڕۆڵ کرا. ئەگەر لیمان لەلایەن هێزەکانی ئۆکرانیا کۆنتڕۆڵ بکرێتەوە، ڕووسەکان ناچار دەبن زنجیرەیەک پاشەکشەی بەرفراوان لەم میحوەرەدا ئەنجام بدەن.

لە درێژەی ئۆپەراسیۆنە سەرکەوتووەکانی سوپای ئۆکرانیا لە باشووری ڕۆژهەڵاتی پارێزگای خارکیڤ و پاشەکشەی بەردەوامی سوپای ڕووسیا لەم پارێزگایەدا، هێزەکانی ڕووسیا لە ناوچەیەکی فراوان، لەوانە ناوچەی گرنگی ئیزیۆم کشانەوە. شەوی ڕابردوو هێزەکانی ڕووسیا هەموو ئەو ناوچانەیان بەجێهێشت و بەرەو کەناری ڕۆژهەڵاتی ڕووباری سکیل ڕۆیشتن. ئەوەی دیارە سوپای ڕووسیا بەنیازە ڕووباری سکیل وەک بەربەستێکی بەرگری سروشتی بەکاربهێنێت و کۆتایی بە پاشەکشەکردنەکانی بێنێت.
دۆخی کوپیانسک هەروەها لە بەرژەوەندی هێزەکانی ئۆکرانیایە. ناوچەکانی ڕۆژئاوا و سەرەکی شارۆچکەی کۆپیانسک لە ڕۆژئاوای ڕووباری سکیل لەژێر دەسەڵاتی هێزەکانی ئۆکرانیا ، و هەروەها ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی شاری کۆپیانسک لە ڕۆژهەڵاتی ڕووباری سکیل لەژێر دەسەڵاتی هێزەکانی ڕووسیا دایە.
ھێزەکانی ئۆکرانیا و ھاوپەیمانەکانی ھێشتا بەرەو باکور و بەنداوی پێچنیهی (لە رۆژھەڵاتی چوگویێڤ) جوڵەیان نەکردووە، بەڵام بە لەبەرچاوگرتنی شێوازی پاشەکشەی ھێزەکانی رووسیا، بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای ئۆکرانیا لەم میحوەرەدا لە داهاتوویەکی نزیک دەستپێدەکات.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .