وەزیری دەرەوەی ئیمارات سەردانی ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین دەکات

شه‌ممه‌ 10 ئه‌یلول 22 - 13:48
https://kurdish.iswnews.com/?p=17249

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، میدیا زایۆنیستەکان ڕایانگەیاند کە عەبدوڵڵا بن زاید ئال نەهیان وەزیری دەرەوەی ئیمارات بڕیارە ئەم هەفتەیە لە سەردانەکەیدا بۆ ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین لەگەڵ بەرپرسانی ڕژێمی زایۆنیستی کۆببێتەوە.

بەپێی هەواڵی میدیا فەلەستینییەکان، بڕیارە ئەم هەفتەیە عەبدوڵڵا بن زاید ئال نەهیان وەزیری دەرەوەی ئیمارات سەردانی ناوچە داگیرکراوەکان بکات.

کەناڵی ١٢ی ڕژێمی زایۆنیستی بڵاویکردەوە کە عەبدوڵڵا بن زاید وەزیری دەرەوەی ئیمارات ئەم هەفتەیە لە سەردانەکەیدا لەگەڵ کاربەدەستانی ئیسرائیلی کۆدەبێتەوە.

ئەم کەناڵە زایۆنیستییە هەروەها ڕایگەیاند کە بڕیار بوو ئەم گەشتە بە نهێنی ئەنجام بدرێت، بەڵام لە دوا ساتدا ئاشکرا کرا.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠٢٠ بە نێوەندگیری دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، ئیمارات و ڕژێمی زایۆنیستی ڕێککەوتنێکیان بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان واژۆ کرد کە بە ڕێککەوتنی ئابراهام ناسراوە و لەو کاتەوە پەیوەندییە دوو قۆڵیەکانیان لە کەرتە جۆربەجۆرەکاندا پتەوتر کردووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام