ڕووسیا کوژرانی 20 سەرکردەی بەرەی نوسرەی لە سوریا ڕاگەیاند

شەممە 10 ئه‌یلول 2022 - 12:47
https://kurdish.iswnews.com/?p=17245

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا شەوی هەینی ڕایگەیاند کە لە هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر پێگەی تیرۆریستانی بەرەی نوسرە لە ئیدلبی سوریا، 20 سەرکردەی ئەم گرووپە تیرۆریستییە کوژران.

جێگری ناوەندی هاوئاهەنگی سەربازیی ڕووسیا لە حەمیمیم وتی: لە هەڵمەتە سەربازییەکەی 8 ی ئەیلولی 2022 لە پارێزگای ئیدلب، 20 سەرکردەی گرووپی تیرۆریستی بەرەی نوسرە کوژران.

ئەو بەرپرسەی ڕووسیا ڕایگەیاند کە لە هێرشە ئاسمانییەکەدا سیراجەدین موختارۆف ناسراو بە بو سلوح سەرکردەی فەوجی تەوحید و جیهاد لە بەرەی نوسرە لە گەڵ ژمارەیەکی دیکە لە سەرکردەکانی ئەم گرووپە تیرۆریستییە کوژراون.

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاندووە کە بنکەیەکی سەربازیی تیرۆریستانی بەرەی نوسرە لە پارێزگای ئیدلب کراوەتە ئامانجی هێرشێکی ئاسمانی و بەو هۆیەوە 120 ئەندامی ئەم گرووپە تیرۆریستییە کوژراون.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *