کۆبوونەوەی فەرماندەی سێنتکۆم لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق

هه‌ینی 9 ئه‌یلول 22 - 18:40
https://kurdish.iswnews.com/?p=17219

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، فەرماندەی ناوەندی فەرماندەیی سێنتکۆم لە بەغدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبووەوە.

لە ٨ی ئەیلولدا، ژەنەڕاڵ مایکل کۆریلا، فەرماندەی ناوەندی فەرماندەیی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای ئاسیا (CENTCOM) لە بەغدا لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووەوە.

لەم دیدارەدا لایەنەکان باسیان لە دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە و عێراق و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هەروەها هاوکاریی دوو قۆڵی و هەوڵەکان بۆ فراوانکردنی ئەم هاوکارییە لە بواری ئەمنی، سەربازی و بەتایبەتی هاوکاریی ڕاوێژکاری و ئەمنی کردەوە.

شایانی باسە لە دوایین گەڕی گفتوگۆکانی ستراتیژی نێوان بەغدا و واشنتۆن بڕیاردرا تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢١ بوونی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق کۆتایی پێبێت و تا ٣١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ هیچ هێزێکی شەڕکەری سەربازی ئەمریکی لە عێراق نەمێنێتەوە. سەرەڕای ئەم ڕێکەوتنە، سوپای ئەمریکا تەنیا بە گۆڕینی ناونیشانی ئەرکەکانی لە عێراق، تا ئێستا لەم وڵاتە ماوەتەوە و بە وتەی فەرماندە ئەمریکییەکان، ئەم مانەوەیە بەردەوام دەبێت!

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .