مەرجەکانی حیزبی ئیسڵاح بۆ گەڕانەوەی بۆ ناو هاوپەیمانی سعوودیە

هه‌ینی 9 ئه‌یلول 2022 - 17:50
https://kurdish.iswnews.com/?p=17216

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، عەبدولڕەزاق ئەلهجری، سکرتێری گشتیی حیزبی ئیسڵاح، لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ نوێنەرانی یەکێتیی ئەوروپا، مەرجە نوێیەکانی خۆی بۆ گەڕانەوەی بۆ ناو هاوپەیمانی سعوودیە ڕاگەیاند.

عەبدولڕەزاق ئەلهجری، ئەمینداری گشتیی حیزبی ئیسڵاح، باڵی ئیخوان موسلمین لە یەمەن، لە میانەی دیداری لەگەڵ نوێنەرانی یەکێتیی ئەوروپا لە شاری ریازی پایتەختی سعوودیە، مەرجە نوێیەکانی خۆی لە بەرامبەر گەڕانەوەی بۆ ناو هاوپەیمانی سعوودیە دیاری کرد. ناوبراو بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە پێشهاتەکانی ئەم دواییەی پارێزگاکانی شەبوە و ئەبیەن کۆتایی بە بەشداریکردنیان لە هاوپەیمانی سعوودیە هێناوە، کشانەوەی چەکدارانی ئەنجومەنی ئینتقالی باشوور لە بنکەکانی باشووری یەمەن، بەشداریکردن لە بڕیارەکانی ئەنجومەنی سەرۆکایەتی و پابەندبوونی ئەم ئەنجومەنە بە گواستنەوەی دەسەڵات، بەشێک لە مەرجەکانی گەڕانەوەی بۆ ناو هاوپەیمانی سعوودیە زانی.

ئەم کۆبوونەوەیە بە مەبەستی ڕێکخستنی دەسەڵاتی گروپەکانی لایەنگری هاوپەیمانی سعوودیە ئەنجام درا کە بە هۆی پێشهاتەکانی ئەم دواییەوە لە نەمان نزیک دەبنەوە.

حیزبی ئیسڵاح، ئەنجومەنی ئینتقالی باشوور و حیزبی کۆنگرەی گەلی یەمەن (باڵی دژبەری ئەنساروڵڵا) لەو لایەنە بەهێزانەی دژبەری ئەنساروڵڵا لە یەمەنن، کە لەژێر فەرماندەیی هاوپەیمانی سعوودیە بە پاڵپشتی وڵاتانی رۆژئاوا کار دەکەن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *