فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی حەلەب کرایەوە

هه‌ینی 9 ئه‌یلول 22 - 15:13
https://kurdish.iswnews.com/?p=17212

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی سووریا به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ک ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حه‌له‌بی راگه‌یاند.

وەزارەتی گواستنەوەی سووریا رایگەیاند: بە هەوڵی کارمەندانی رێکخراوی فڕۆکەوانی ئەم وڵاتە و کۆمپانیا سوورییەکان و چاککردنەوەی فڕۆکەخانەکە کە بەهۆی هێرشی ڕۆژی سێشەممەی رژێمی زایۆنیستی زیانی بەرکەوت بوو، ئەمرۆ جارێکی تر چالاکییەکانی ئەم فڕۆکەخانەیە دەستیپێکردووە.

شایانی باسە، لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا سوپای رژێمی زایۆنیستی لە ٣١ی ئاب و ٦ی ئەیلول لە دوو هێرشدا فڕۆکەخانەی حەلەبی کردە ئامانج کە بەهۆی هێرشی دووەمەوە و زیان گەیشتن بە ڕێڕەوی نیشتنەوەی فڕۆکەکان، سەرجەم گەشتەکانی ئەم فڕۆکەخانەیە ڕاگیر بوو.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .