سوپای پاسدارانی ئێران درۆنێک بە ناوی غەزە و چەندین ئامێری سەربازی نوێی دیکەی ئاشکرا کرد + وێنە

هه‌ینی 21 ئایار 2021 - 20:42
https://kurdish.iswnews.com/?p=1718

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: سوپای پاسدارانی ئێران لە مەراسمێکدا چەندین چەکی نوێی لە بواری فڕۆکە بێ فڕۆکەوانی و بەرگری ئاسمانی ئاشکرا کرد.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام: سوپای پاسدارانی ئێران لە مەراسمێکدا چەندین چەکی نوێی لە بواری فڕۆکە بێ فڕۆکەوانی و بەرگری ئاسمانی ئاشکرا کرد.

لەو مەراسیمەدا کە بە ئامادەبوونی حوسێن سەلامی فەرماندەی گشتی سوپای پاسدارانی ئێران و ئەمیرعەلی حاجی زادە، فەرماندەی هێزی ئاسمانی (هەوافەزا)ی سوپای ئێران بەڕێوەچوو، درۆنی “غەزە”، سیستەمێکی مووشەکی زەمین بۆ هەوای “٩ دەی” و هەروەها سیستەمی ڕاداری” قودس” نمایش کران.

بە پێی زانیارییەکان، فڕۆکە بێ فڕۆکەوانی غەزە توانای هەڵگرتنی ١٣ بۆمب و ٥٠٠ کیلۆگرام کەلوپەلی کۆکردنەوەی زانیاری و سیگناڵ و هەروەها ٣٥ کاتژمێر فڕین تا دووری دوو هەزار کیلۆمەتر، و توانای ئەنجامدانی جۆرەها ئۆپەراسیۆنی جەنگی و هەواڵگری هەیە. هەروەها دەتوانرێت لە درۆنی غەزە بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی چاودێری لە دارستانەکان و هەروەها کارەساتە نەخوازراوەکان سوود وەربگیرێت.

سیستەمی بەرگری ئاسمانی کە هەڵگری مووشەکی “٩دەی” بێت توانای رووبەڕووبوونەوە و تێکشکاندنی جۆرەها هەڕەشەی لە دووری نزیکەوە لەوانە مووشەکی کروز و فڕۆکە بێ فڕۆکەوانی هەیە. هەروەها لە تایبەتمەندییەکانی سیستەمی ڕاداری قودس، جێگیر کرد و گواستنەوەی خێرایی ئەو سیستەمە بۆ شوێنی مەبەستە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *