ئابڕووچوونی ئەخلاقی و دارایی لە کونسوڵخانەی ڕژێمی زایۆنیستی لە مەغریب

چوار شه‌ممه‌ 7 ئه‌یلول 22 - 16:34
https://kurdish.iswnews.com/?p=17156

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، وەزارەتی دەرەوەی رژێمی زایۆنیستی لێکۆڵینەوەی لە تۆمەتبارانی تاوانی دارایی و ئەخلاقی لە کونسوڵخانەی ئەم ڕژێمە لە مەغریب دەستپێکردووە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕادیۆی فەرمی رژێمی زایۆنیستی کە بۆ یەکەمجار تاوانی دارایی و ئەخلاقی لە کونسوڵخانەی ئەم ڕژێمە لە مەغریب ئاشکرا دەکات، هاتووە کە زانیاریەکان باس لە دەستدرێژی سێکسی، دەستدرێژیکردنە سەر ژنان، نەمانی دیارییەکان لە بارەگای کونسوڵخانەکە، و ناکۆکی توند لە نێوان هەندێک لە کارمەندانی ئەم کونسوڵخانەیە دەکات.

رادیۆی رژێمی زایۆنیستی ئەوەشی خستەڕوو، وەزارەتی دەرەوە بەدواداچوون بۆ ئەم هەواڵ و گومانانە دەكات، چونكە زانیارییەکان ئاماژە بە تێوەگلانی زۆرێک لە دیپلۆماتكاران و سیاسەتمەدارە باڵاكانی ئیسرائیلی لەم دۆسیەیەدا دەکەن.

بەپێی هەواڵی میدیا ناوخۆییەکانی مەغریب، ئابڕووچوونی دارایی و گەندەڵی لە نووسینگەی نوێی پەیوەندییەکانی ئیسرائیل لە شاری ڕەبات کە دوای ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان لایەنەکان دامەزراوە، بووەتە هۆی دەرکردنی بەشێک لە بەرپرسانی ئیسرائیلی لەم نووسینگەیە.

بەپێی ئەم ئاشکراکردنە، وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل زۆرێک لە دیپلۆماتکاران و کارمەندانی لە نووسینگەی ئەم رژێمە لە ڕەبات لە کارەکانیان دوورخستووەتەوە و ناوی ٤ کەس لەو کەسانەی کە لە کارەکانیان دوورخرانەوە یان ناچار بە دەست لەکارکێشانەوە بوون، پشتڕاست کراوەتەوە.

وەک دەگوترێت یەکێک لە هۆکارەکانی “ئابڕووچوونی دیپلۆماسی” لە ئۆفیسی پەیوەندییەکانی ئیسرائیل لە مەغریب، بوونی “دەیڤید گۆڤرین” وەک بەرپرسی نوێنەرایەتی دیپلۆماسی تەلئەبیب لە ڕەباتە، کە زۆر شارەزای مەغریب، مێژوو و تایبەتمەندیەکانی ئەم وڵاتە، هەروەها پرسە هەستیارەکانی، لەوانەش بیابانی ڕۆژئاوا پارتی داد و گەشەپێدانی ڕۆژئاوا، نییە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام