هێرشی ئاسمانی رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر سووریا

سێ شه‌ممه‌ 6 ئه‌یلول 2022 - 22:30
https://kurdish.iswnews.com/?p=17145

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە ئاسمانی دەریای ناوەڕاستەوە ژمارەیەک مووشەکیان ئاراستەی فڕۆکەخانەی حەلەب کرد.

بەگوێرەی سەرچاوە سەربازییەکانی سووریا، نزیكەی كاتژمێر ٢٠:١٥ی ئەمشەو (سێشەممە)، فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی زایۆنیستی بە تەقاندنی چەند مووشەكێک لە ئاراستەی دەریای ناوەڕاستەوە لە رۆژئاوای لازقیە هێرشی كردۆتە سەر فڕۆكەخانەی حەلەب. ئەم هێرشە بووە هۆی زیانگەیاندن بە ڕێڕەوی فڕین و ڕاگرتنی سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی ئەم فڕۆکەخانەیە تا کاتێکی نادیار.

شایانی باسە لە ٣١ی ئاب، فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ژمارێک مووشەکیان ئاراستەی چەند ناوچەیەکی پارێزگاکانی حەلەب و دیمەشق لە سووریا کردەوە.

وێنانە بڵاوکراوەکانی كۆمپانیای ISI ی مانگی دەستكردی ئیسرائیلی دەریدەخەن كە لە هێرشی ئاسمانیی ئەم دواییەی رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر فڕۆكەخانەی حەلەب، رێڕەوی فڕینەكە زیانێكی زۆری بەركەوتووە، فڕۆکەکان توانای نیشتنەوە و هەڵفڕینیان لەم فڕۆكەخانەیە نەماوە. ئەم بابەتە وایکردووە گەشتەکانی فڕۆکەخانەی حەلەب تا کاتێکی نادیار بۆ فڕۆکەخانەی دیمەشق بگوازرێنەوە.

لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا سوپای رژێمی زایۆنیستی لە ٣١ی ئاب و ٦ی ئەیلول لە دوو هێرشدا فڕۆکەخانەی حەلەبی کردە ئامانج. میدیاکانی عیبری ڕایانگەیاندووە کە یەکێک لە ئامانجەکانی ئەم هێرشانە لەکارخستنی ئەم فڕۆکەخانەیە بۆ ڕێگریکردن لە نیشتنەوەی فڕۆکەکانی ئێران و تێکدانی پرۆسەی گواستنەوەیە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *