حزبوڵڵا ستایشی ئۆپەراسیۆنی “غوری ئەردەن”ی کرد

سێشەممە 6 ئه‌یلول 2022 - 16:48
https://kurdish.iswnews.com/?p=17140

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، بزووتنەوەی حزبوڵڵای لوبنان ستایشی ئۆپەراسیۆنە ورد و بوێرانەی هێزەکانی فەلەستینی لە ناوچەی “غوری ئوردن”ی کرد.

لە ڕاگەیەندراوەکەی حزبوڵڵای لوبنان هاتووە: حزبوڵڵا ستایشی ئۆپەراسیۆنی ورد و بوێرانەی موجاهیدانی فەلەستینی دەکات لە دژی پاسی هێزەکانی زایۆنی لە ناوچەی غوری ئوردن لە ڕۆژهەڵاتی کەرتی ڕۆژئاوا، و ئەوەی بە ئیرادەی بەردەوامی گەلی فەلەستین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمنی ئیسرائیلی دەزانێت.

لە راگەیەنراوەکەدا هەروەها ئاماژە بەوە کراوە: حزبوڵڵا ئەم ئۆپەراسیۆنە و ڕووبەڕووبوونەوە قارەمانەکانی دیکەی گەلی فەلەستین لە سەرانسەری ناوچە داگیرکراوەکاندا بە وێنەی ڕاستەقینەی باوەڕی پتەوی خەڵک بە مافی خۆڕاگری و ئیرادەی ئەوان بۆ درێژەدان بە ڕێگای ئازادی تا سەرکەوتنی کۆتایی دەزانێت.

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ٤ی ئەیلول، لە ئۆپەراسیۆنێکی بوێرانەی هێزەکانی فەلەستینی، پاسێکی هەڵگری سەربازانی لیوای تایبەتی گۆڵانی ڕژێمی زایۆنیستی لە ناوچەی غوری ئوردن کرایە ئامانج کە لە ئەنجامدا ٧ سەربازی ئەم ڕژێمە برینداربوون.

لەم ڕۆژانەدا هەلومەرجی ناوچە داگیرکراوەکان بە تایبەت لە کەرتی ڕۆژئاوا زۆر تایبەت بووە و هێزەکانی فەلەستینی بە هەر ڕێگەیەک کە بتوانرێت وەڵامی تاوانە بێشومارەکانی زایۆنیستەکان دەدەنەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *