هێرشێکی خۆکوژی بۆ سەر باڵیۆزخانەی ڕووسیا لە کابوڵ ٢٥ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە + ڤیدیۆ

سێشەممە 6 ئه‌یلول 2022 - 09:11
https://kurdish.iswnews.com/?p=17131

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، لە ئەنجامی هێرشێکی خۆکوژی لە بەردەم دەرگای چوونە ژوورەوەی باڵیۆزخانەی ڕووسیا لە کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان، ٢٥ کەس کوژران و بریندار بوون.

لە ئەنجامی هێرشی خۆکوژێکی نەناسراو لە بەردەم دەرگای چوونە ژوورەوەی باڵیۆزخانەی ڕووسیا لە ناوچەی ٧ی کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان، نیوەڕۆی ڕۆژی رابردوو (دووشەممە)، ١٢ کەس لەنێویاندا دوو دیپلۆماتکاری ڕووسی، ٧ کەسی مەدەنی و ٣ چەكداری تاڵیبان كوژراون و ١٣ چەكداری دیكەش بریندار بوون.

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا، نوێنەرایەتی یونامی و باڵیۆزخانەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کابوڵ، وەزارەتی دەرەوەی تاڵیبان، حامد کەرزای سەرۆککۆماری پێشوو و عەبدوڵڵا عەبدوڵڵا، سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانیی ئاشتەوایی لە حکومەتی پێشووی ئەفغانستان، ئیدانەی ئەم هێرشەیان کرد. داعش بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەکدا بەرپرسیارێتی هێرشەکەی سەر باڵیۆزخانەی ڕووسیا لە کابوڵی پایتەختی ئەفغانستان لە ئەستۆ گرت.

هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر باڵیۆزخانەی ڕووسیا لە ئەفغانستان، یەکێکە لە گرنگترین ڕووداوە ئەمنییەکانی ئەفغانستان. ئەم کارە جگە لە لاوازی دەزگا هەواڵگرییەکانی تاڵیبان، ئاماژەیە بۆ زیادبوونی دەسەڵاتی گروپەکانی دژەبەری تاڵیبان و چڕبوونەوەی هێرشەکانیان بۆ سەر بەرژەوەندی ئەو وڵاتانەی کە کاریگەرییان لە ئەفغانستان هەیە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *