ڕاپۆرتی هێزەکانی ئەحمەد مەسعود لە ساڵێک شەڕکردن لەدژی تاڵیبان

دووشەممە 5 ئه‌یلول 2022 - 13:14
https://kurdish.iswnews.com/?p=17118

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، هێزەکانی ئەحمەد مەسعود (بەرەی خۆڕاگری نیشتمانی ئەفغانستان) ئاماری ململانێکانیان لەگەڵ گروپی تاڵیبان لە یەک ساڵی ڕابردوودا بڵاوکردەوە.

هێزەکانی ئەحمەد مەسعوود (بەرەی خۆڕاگری نیشتمانی ئەفغانستان) ڕاپۆرتێکیان وەک ئامار و داتای کار و چالاکییەکانی ئەم هێزانە لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا لە دژی تاڵیبان بڵاو کردەوە. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوودا لە شەڕی نێوان هێزەکانی ئەحمەد مەسعود و تاڵیبان زیاتر لە ٧١٥ ئەندامی تاڵیبان و ١٢١ ئەندامی هێزەکانی ئەحمەد مەسعود کوژراون و سەدان کەسی دیکەش بریندار بوون. هه‌روه‌ها ٦٠ ئه‌ندامی تاڵیبان له‌ لایه‌ن هێزەکانی ئەحمەد مەسعودەوە بە دیل گیراون.

لە راپۆرتی ساڵانەی هێزەکانی ئەحمەد مەسعوددا هاتووە، چەکدارانی تاڵیبان لە ٢٩ پارێزگا بە تایبەت لە پارێزگاکانی پەنجشیر، بەغلان و تەخار ٢ هەزار و ٢٩٩ کەسیان گوللەباران و کۆمەڵکوژ کردووە. هه‌روه‌ها ڕه‌فتاری نامرۆڤانه‌ و ئه‌شكه‌نجه‌ كوشنده‌كانیان بۆته‌ هۆی ئاواره‌بوونی ٧ هه‌زار خێزان و سه‌دان كه‌سی مه‌ده‌نی كه‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به‌ گروپه‌ دژبەرەکانی تاڵیبان نه‌بووه‌.

هێزەکانی ئەحمەد مەسعود، لەسەر پێکهاتەی ڕێکخراوەییەکەی، ڕایانگەیاند کە هێزەکانیان لە ئەفسەر و سەربازانی وەزارەتی بەرگری، وڵات و سەرۆکایەتی دەزگای هەواڵگری لە حکوومەتی پێشوو پێکهاتووە و هەروەها ڕایگەیاندبوو کە ژمارەی هێزەکانیان ٣ هەزار کەسە و لە ئێستادا لە پێنج پارێزگادا لەوانە پەنجشیر، بەغلان، تەخار، کاپیسا و بەدەخشان لە دژی چەکدارانی تاڵیبان شەڕ دەکەن.

ئامار و داتاکانی هێزەکانی ئەحمەد مەسعود کە لە ململانێکانی یەک ساڵی رابردووی بڵاو کردووەتەوە، بە پشتبەستن بە هەواڵە بڵاوکراوەکانی سەرچاوە خۆجێیی و مەیدانییەکانە و بە گشتی زیانەکانی لانی بەرامبەر بە گەورەکردنەوە بڵاو دەکەنەوە. هەر بۆیە ئامار و داتاکانی ئەم ڕاپۆرتە لاوازە و لەگەڵ واقیعی مەیدانی ئەفغانستاندا ناگونجێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *