کەشتیەکی جەنگی تورکیا گەیشتە بەندەری حەیفا + ڤیدیۆ

دوو شه‌ممه‌ 5 ئه‌یلول 22 - 10:35
https://kurdish.iswnews.com/?p=17111

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، لە چوارچێوەی پرۆژه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ڕژێمی زایۆنیستی، توركیا كه‌شتییه‌كی جه‌نگی بۆ به‌نده‌ری ​​حه‌یفا نارد.

کەناڵی تەلەفزیۆنیی رژێمی زایۆنیستی ناسراو بە “کان” بڵاویکردەوە، ڕۆژی شەممە کەشتییەکی جەنگی سەر بە هێزی دەریایی تورکیا گەیشتە بەندەری حەیفا.

رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لە مانگی ئابی ئەمساڵدا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ یائیر لاپید سەرۆک وەزیرانی رژێمی زایۆنیستی ئەنجام دا و لەم پەیوەندییەدا هەردوولا رێککەوتن لەسەر دەستپێکردنەوەی تەواوی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان.

نووسینگەی یائیر لاپید، سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی ڕۆژی ١٧ی ئاب ڕایگەیاند کە ئەم ڕژێمە و تورکیا بۆ ئاڵوگۆڕی باڵوێز گەیشتوونەتە ڕێککەوتن.

لە ڕاگەیەندراوی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستیدا هاتووە کە ئەم ڕێککەوتنە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان لاپید و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بڕیاری لەسەر دراوە.

لە ساڵی ٢٠١٨ تورکیا وەک ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە کوژرانی فەلەستینییەکان لە خۆپیشاندانەکانی “گەڕانەوە” کە لەلایەن دانیشتوانی کەرتی غەززە ئەنجامدرابوو، هەموو دیپلۆماتکارەکانی لە فەلەستینی داگیرکراو بانگهێشتکردەوە، بەڵام ئێستا هەردوولا رێککەوتوون لەسەر دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکانیان دوای چوار ساڵ بۆ بەرزترین ئاست و ئاڵوگۆڕکردنی باڵوێز.

بەپێی پێشهاتەکانی ئەم دواییە لە پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ڕژێمی زایۆنیستی، ئەنقەرە بەدەست قەیرانی جۆراوجۆری ئابوورییەوە دەناڵێنێت و ئەردۆغان پێی وایە ئەو کێشانە بە باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و تەلئەبیب چارەسەر دەبێت .

چاوی ​​ئەردۆغان لەسەر گازی دزراوی فەلەستینییە و هەوڵدەدات ئەم گازە لە تورکیاوە بۆ ئەوروپا بگوازێتەوە بۆ ئەوەی ئەنقەرە بتوانێت وەک دەروازەیەکی وزە لە ڕۆژهەڵاتەوە بۆ ڕۆژئاوا سوودێکی جیۆپۆلەتیکی بەدەست بهێنێت و جگە لە وەرگرتنی گازی هەرزان لە ڕژێمی زایۆنیستی، ساڵانە، ملیارەها دۆلار بۆ مافی تێپەڕبوونی غاز وەربگرێت.

شایانی باسە، ناوەندی لێکۆڵینەوەی ئەمنیی ڕژێمی زایۆنیستی سەر بە زانکۆی تەلئەبیب، لە سەردانی ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئەنقەرە لەگەڵ ئەم ڕژێمە هەواڵی دابوویەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام