ئێران: پێویستە گەمارۆی سەر خەڵکی یەمەن کۆتایی بێت

دووشەممە 5 ئه‌یلول 2022 - 09:59
https://kurdish.iswnews.com/?p=17108

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران جەختی لە سەر پێویستی کۆتایی هاتنی گەمارۆی مرۆیی لە یەمەن کردەوە.

حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆبوونەوەی لە گەڵ هانس گرۆندبرگ نێردەی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری یەمەن و شاندی یاوەری لە تاران، وتی: چارەنووسی یەمەن تەنیا لە لایەن خەڵکی ئەم وڵاتەوە دەبێت دیاری بکرێت.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران خوازیاری ئاشتی، سەقامگیری و ئاسایشی گەلی گەورەی یەمەنە و پێی وایە کە ئاسایش و سەقامگیری ئەم وڵاتەش کاریگەریی لە سەر دۆخی ناوچەکە بە گشتی بە تایبەت کەنداوی فارس دەبێت.

ناوبراو وتی کە بەردەوامی هەلومەرجی ئێستا و مسۆگەربوونی ئاگربەست، بەندە بە هەڵگرتنی تەواوی گەمارۆی مرۆیی لە یەمەن.

وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران جەختیکردەوە: ناتوانین لە بەرامبەر چارەنووسی 20 ملیۆن ژن و منداڵ و پیاوی یەمەنی کە لەوپەڕی قەیران و نەبوونی پێداویستییە سەرەتاییەکانی وەک ئاوی تەندرووست، خواردن و دەرماندان، بێدەنگ بین.

نێردەی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش بۆ کاروباری یەمەن لە درێژەی ئەو کۆبوونەوەدا ستایشی هاوکارییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانی کرد و وتی کە لە سەرەتای دەستپێکردنی ئەرکەکانم هەوڵی مسۆگەربوونی ئاگربەستم لە یەمەن داوە.

هانس گرۆندبرگ وتی کە دەبێت بە هاوکاری و بەشداریی سەرجەم لایەنەکان بەرەو جێگیربوونی ئاگربەستی بەردەوام، هەنگاو بنێین.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *