ئایەتوڵڵا خامنەیی: سیاسەتی ئەمریکا لەسەر بنەمای دروستکردنی شەڕ لەنێوان شیعە و سوننە و هەروەها شیعە و شیعە و سوننە و سوننەیە

یه‌ك شه‌ممه‌ 4 ئه‌یلول 22 - 18:01
https://kurdish.iswnews.com/?p=17075

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە دیدارێکدا لەگەڵ ئەندامانی کۆڕی جیهانی ئالوبەیت (ع) و بەشداربووان لە حەوتەمین کۆنگرەی پەیوەندیدار، گەورەیی و خۆشەویستی ئالوبەیتی لە جیهانی ئیسلامدا بە ناوازە ناوبرد.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، ڕۆژی رابردوو (شەممە) ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە دیدارێکدا لەگەڵ ئەندامانی کۆڕی جیهانی ئالوبەیت (ع) و بەشداربووانی حەوتەمین کۆنگرەی ئەم کۆڕە، گەورەیی و خۆشەویستی ئالوبەیتی لە جیهانی ئیسلامیدا بە ناوازە ناوبرد و جەختیان کردەوە: کۆماری ئیسلامی ئێران وەک ئاڵا هەڵگری ئالوبەیت لە دژی ڕەوتی ستەمکار، پێی وایە هیچ هێڵێکی جیاوازی لەڕووی مەزهەبی، نەتەوەیی، تائیفی و نەژادی لە جیهانی ئیسلامیدا نییە و تاکە هێڵی جیاوازی دیار و ڕاستەقینە، ئەو سنوورەیە کە لە نێوان جیهانی ئیسلام و ڕەوتی کوفر و ستەمکاری جیهانیدا هەیە.

حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی بە ئاماژەدان بە ئاڵای بەرزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەرامبەر ڕەوتی ستەمکار وتیان: شوێنکەوتوانی ئەهلی بەیت و شیعەکانی جیهان شانازی بەوە دەکەن کە کۆماری ئیسلامی لە بەرامبەر ئەو بەرەیە سنگی خۆیی کردە قەڵغان و بە پێی دانپێدادانی ستەمکاران، زۆربەی نەخشە و پیلانەکانی ئەوانی ڕوبەڕوی شکست کردووەتەوە.

ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران ئەمریکایان بە لوتکەی بەرەی ستەمکاری جیهانی ناو برد و وتیان: ئیمامی [خومەینی] ئازیز به‌ ئیلهام له‌ قورئان هه‌موو كه‌سی فێر كرد کە ناکۆکی و جیاوازییە ناڕاسته‌قینه‌كانی نێوان كۆمه‌ڵگه‌ ئیسلامییه‌كان وەلا بنن و ته‌نها یه‌ک هێڵی جیاوازی واتا سنووری نێوان كۆمه‌ڵگه‌ ئیسلامیه‌كان لەگەڵ کوفر و ڕەوتی ستەمکار قبوڵ بکەن.

ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیان: لە سەر ئەم بنەما و بڕوایە بوو کە پاڵپشتی لە فەڵەستین لە هەمان ڕۆژانی سەرەتاییەوە کەوتە ڕیزی کار و ئەولەویاتی شۆڕشی ئیسلامی و ئیمام خومەینی (رە) پرسی فەڵەستینیان کردە پرسی یەکەمی جیهانی ئیسلام و کۆماری ئیسلامی ئێرانیش لە سەر ئەم هێڵە سیاسییە دامەزراوە و لە داهاتووشدا وەفادار بەو ڕێبازەی ئیمام دەمێنێتەوە.

بەڕێزیان ئەو هاوسۆزییە ناوازەیەی کە لە نێوان گەلان لە سەرانسەری جیهانی ئیسلامیدا لەگەڵ میللەتی ئێران هەیە، پابەندبوونی گەلی ئێران بە ستراتیجی ئیمامەوە کە بریتییە لە نکۆڵیکردنی هێڵە مەزهەبی، نەتەوەیی، تائیفی و نەژادییەکان لە جیهانی ئیسلامیدا زانی و وتیان: لەسەر ئەم بنەمایە هەمیشە داوا لە هەموو وڵاتانی ئیسلامی دەکەین پرسەکانی وەک “شیعە و سوننە”، “عەرەب و غەیرە عەرەب” و جیاوازییەکانی دیکە وەلا بنن و کار لەسەر بنەماکان بکەن.

ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی هاندانی گەلانی دیکەی بۆ ڕاوەستان لەدژی چەوساندنەوە بە هۆکاری توڕەیی ڕەوتی ستەمکار و دوژمنایەتی ئەوان زانی و وتیان: پووچەڵکردنەوەی پلانە تاوانکارییەکانی ئەمریکا لە وڵاتە جیاوازەکاندا، کە نموونەیەکیان داعش بوو، بووە هۆی چڕبوونەوەی هێرشە پڕوپاگەندەییەکان لەدژی ئێران و شیعە و تۆمەتبارکردنی ئێران بە دەستوەردان لە وڵاتانی دیکە.

ناوبراو بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی ئێران دەستێوەردانی لە کاروباری وڵاتانی دیکەدا ناکات و ئەوەی کە لە لایەن دوژمنانەوە تۆمەتبار دەکرێت بۆ لاوازی و شکستی ئەوان لە ڕێگریکردنی پێشکەوتنەکانی دەسەڵاتی ئیسلامی دەگەڕێتەوە، وتیان: بێگومان پێویستە هەموو کەس لەبەرامبەر سیاسەتی ڕەوتی ستەمکار وریا بێت و هاوکارییان نەکات.

ئایەتوڵڵا خامنەیی سیاسەتی ئێستای ڕەوتی ستەمکاری گەورەکردنی ناکۆکی و جیاوازییە ناراستەقینەکانی ناو جیهانی ئیسلامی زانی وتیان: هاندان و پلاندانان بۆ شەڕی نێوان شیعە و سوننە، عەرەب و غەیرە عەرەب، شیعە لە دژی شیعە، و سوننە لە دژی سوننە کە ئێستا لە هەندێک وڵاتدا دەبینرێت، سیاسەتی شەیتانی گەورە واتا ئەمریکایە، کە پێویستە مرۆڤ لە بەرامبەریدا وریا بێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام