کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێکی سوپای سووریا لە حەما + وێنەکان

یەکشەممە 4 ئه‌یلول 2022 - 13:53
https://kurdish.iswnews.com/?p=17054

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێکی سوپای سووریا لە کاتی مەشق و ڕاهێناندا، سێ سەربازی ئەو وڵاتە گیانیان لەدەست دا.

ئەمڕۆ ٤ی ئەیلول، وەزارەتی بەرگری سووریا کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێکی سوپای ئەو وڵاتەی لە کاتی مەشق و راهێنان لە باکووری رۆژهەڵاتی حەما بە هۆی کێشەیەکی تەکنیکی و گیان لەدەستدانی تیمەکەی راگەیاند.

بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەیەکی مەیدانی هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، ئەم هێلیکۆپتەرە لە نزیک بینای نیشتەجێبوون لە ناوچەی “دواڕ ئەلعەربەین” لە باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری حەما کەوتووەتە خوارەوە، و تا ئێستاش گیان لەدەستدانی سێ سەربازی سووری لە ئەنجامی ئەم ڕووداوەوە پشتڕاست کراوەتەوە، بەڵام هیچ زانیارییەک لەبارەی زیان گەیشتن بە خەڵکی مەدەنی لەبەر دەستدا نییە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *