سەرچاوەیەکی زایۆنی: ئەردۆغان سەردانی تەلئەبیب دەکات

شه‌ممه‌ 3 ئه‌یلول 22 - 23:39
https://kurdish.iswnews.com/?p=17029

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، لە کاتێکدا خوێنی شەهیدانی فەلەستین بە هۆی دەستدرێژییەکانی سوپای ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر کەرتی غەززە هێشتا وشک نەبووەتەوە، ناوەندی لێکۆڵینەوەی ئەمنیی ڕژێمی زایۆنیستی سەر بە زانکۆی تەلئەبیب، لە سەردانی ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ ناوچە داگیرکراوەکان لە درێژەی پرۆسەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئەنقەرە لەگەڵ ئەم ڕژێمە هەواڵی دایەوە.

ناوەندی لێکۆڵینەوەی ئەمنیی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاند: بە پشت بەستن بە لێکۆڵینەوەیەکی نوێ، دەستنیشانکردنی باڵوێزی تورکیا لە تەلئەبیب و باڵوێزی ئیسرائیل (رژێمی زایۆنیستی) لە ئەنقەرە هەنگاوێکی زۆر ئەرێنییە بۆ پەرەسەندن و چەسپاندنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان.

ئەم توێژینەوەیە ئاشکرای کردووە: ئەو زانیارییانەی لە پرۆسەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و تەلئەبیبەوە بەدەست هاتوون، سەردانی ئەردۆغان بەم نزیکانە بۆ ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین پشتڕاست، و لە هەمان کاتدا جەخت لەوە دەکاتەوە کە پێویستە ئەم گەشتە زۆر بە وردی و بە وشیاری پلانی بۆ دابنرێت. (تا ئێستا وادەی ئەم گەشتە دیاری نەکراوە)

ئەم ناوەندە بە ئاماژەدان بە ئامانجەکانی ئەنقەرە لە نزیکبوونەوە لە تەلئەبیب دەنووسێت: بەپێی ئەم توێژینەوەیە بڕیاری تورکیا بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ تەلئەبیب لەسەر بنەمای چەند فاکتەرێکی گرنگە و سەرەڕای بوونی پاڵنەرە سیاسییە بەهێزەکانی هەردوولا، بەڵام چەندین کێشە و تەحەددا لەم رێگایەدا بۆ هەردوولا هەیە، و لەنێو ئەم تەحەددایانەدا، دەتوانین ئاماژە بە پەیوەندییەکانی (ڕژێم)ی ئیسرائیل لەگەڵ فەلەستینییەکان، پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ ئەمریکا، ئەگەری واژۆکردنی ڕێککەوتنی ئیبراهیم لەلایەن تورکیاوە، و ​​هەروەها سروشتی پلانەکەی (ڕژێم)ی ئیسرائیل بۆ هەناردەکردنی غاز بۆ ئەوروپا بکرێت. هەرچەندە بە ئەگەری زۆرەوە ئاڵوگۆڕی باڵیۆز لەنێوان هەردوولادا ئاسانکاری بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشە و تەحەددانە دەکات.

لەم لێکۆڵینەوەیەدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە بەهۆی ئەو گرژییەی لە پەیوەندییەکانی ئەنقەرە و واشنتۆندا هەیە، ئەردۆغان پەیوەندییەکانی لەگەڵ تەلئەبیب بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمریکا بە سوود و کاریگەر دەزانێت و سەرەڕای دانپێدانانی واشنتۆن بە ڕۆڵی ئەرێنی ئەنقەرە لە قەیرانی ئۆکرانیا، بایدن هێشتا دژی هەنگاوی تورکیایە بۆ کڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێس ٤٠٠ لە ڕووسیا و لە هاوکارییەکانی ئەنقەرە لە مۆسکۆ بۆ پوچەڵکردنەوەی سزاکانی ڕۆژئاوا بەسەر ڕووسیا توڕەیە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام