دامەزراندنی بنکەیەکی سەربازی تازە لەلایەن تورکیا لە سوریا

هه‌ینی 19 ئازار 2021 - 00:45
https://kurdish.iswnews.com/?p=170

هەواڵە تایبەتەکان: هێزەکانی سوپای تورکیا بە پێچەوانەی رێککەوتنی موسکۆ، بنکەیەکی سەربازی تازەیان لە نزیک دەروازەی سنووری “باب الهوی” لە پارێزگای ئیدلب ـی سوریا دامەزراند.

هەواڵە تایبەتەکان: هێزەکانی سوپای تورکیا بە پێچەوانەی رێککەوتنی موسکۆ، بنکەیەکی سەربازی تازەیان لە نزیک دەروازەی سنووری “باب الهوی” لە پارێزگای ئیدلب ـی سوریا دامەزراند.

ئەم بنکە سەربازیە، دووەمین بنکەی سەربازی تورکیا لە نزیک دەروازەی سنووری “باب الهوی” لە پارێزگای ئیدلب ـی سووریایە کە دەکەوێتە سەر گردێکی بەرز کە زاڵە بەسەر ناوچەکانی دەوروبەری و ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و هێز و هەروەها کەلوپەلی سەربازی تورکیا بە شێوەی بەرچاو بۆ ئەو بنکەیە گواستراونەتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، ٧٠٠ ئۆتۆمبێلی سەربازی کە ١٠٠ تانکیش لە ناویاندا بووە، گواستراونەتەوە بۆ بنکە تازەکە. سەرەڕای ئەوە، ژمارەیەکی زۆری بارهەڵگر لە هێز و کەلوپەلی سەربازی رەوانەی بنکەکە کراوە.

لە ئێستادا سوپای تورکیا سەرقاڵی دامەزراندنی سێ بنکەی سەربازی دیکە لە نزیک بنکە تازەکەیە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *