ڕێبەری ئەنساروڵڵا: سوپای یەمەن گەیشتووەتە ئاستێکی بەرزی بەرپەرچدانەوە

هه‌ینی 2 ئه‌یلول 2022 - 13:48
https://kurdish.iswnews.com/?p=16984

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، سەید عەبدولمەلیک حوسی بە بۆنەی نمایشی گەورەی سەربازیی سوپای یەمەن لە ئەلحودەیدە وتی: سوپا هەمیشە پەرە بە تواناکانی شەڕکردن و سەربازی خۆی لە هێزی دەریایی، وشکانی، ئاسمانی، یەکەی مووشەکی و پیشەسازییە سەربازییەکان دەدات.

حوسی، ڕێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن لە وتارێکدا کە هاوکات لە نمایشی سوپای ئەو وڵاتە لە ئەلحودەیدە پەخشکرا، سوپاسی هەموو ئەو هێزە سەربازیانەی کرد کە ئەم نمایشەیان ڕێکخست و وتی: سوپاسی وەزارەتی بەرگری بۆ هەوڵە ماندوونەناسەکانی لە بنیاتنانی سوپا و یەکخستنی یەکینە جەماوەرییەکان لەگەڵ ئەو هێزانە دەکەم.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: سوپاكه‌مان وابەسته‌یه‌كی راسته‌قینه‌ی به‌ وڵاته‌وه‌ هه‌یه‌ و هه‌وڵەکان بۆ گه‌شه‌پێدانی سوپا بەردەوامە.

ڕێبەری ئەنساروڵڵای یەمەن ئامانجی ئەم نمایشە سەربازییە بۆ دڵنیاکردنەوەی گەلی یەمەن و ناردنی پەیامێک بۆ دوژمنە تەماحکار و دەستدرێژکارەکان ڕاگەیاند و وتی: تەنیا بەشێک لە هێزەکانی سوپا بەشدارییان لەم نمایشە سەربازییەدا کردووە، ئەگینا هەزاران هێزی سەربازیی ئێمە لە میحوەرەکاندا جێگیرن.

حوسی ڕایگەیاند: ئەمڕۆ سوپاکەمان لە بوارە جیاجیاکانی ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمندا گەیشتۆتە ئاستێکی نایاب و تواناکانی پەرەپێداوە و ئاستێکی بەرزی بەرپەرچدانەوەی بەدەستهێناوە.

ناوبراو جەختیشی كردەوە كە سوپای یەمەن هەمیشە پەرە بە تواناكانی شەڕکردن و سەربازییەکانی لە بواری دەریایی، وشكانی، ئاسمانی، یەكەی مووشەكی و پیشەسازیی سەربازی دەدات.

ڕۆژی رابردوو ١ی ئەیلول هێزە چەکدارەکانی یەمەن بە ئەنجامدانی نمایشێکی سەربازی پەردەیان لەسەر ژمارەک چەک و مووشەکی نوێ و پێشکەوتوو لادا.

ئەم مەراسیمە گەورەترین نمایشی سەربازییە کە هێزەکانی یەمەن ئەنجامیان داوە، کە تیایدا نوێترین کەرەستە و چەکی پیشەسازیی جەنگی وشکانی، ئاسمانی و دەریایان پیشانی جیهان داوە کە مینە دەریاییە نوێیەکان وەک یەکێک لەو چەکانە دادەنرێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *