بەڕێوەچوونی نمایشێکی گەورەی سەربازی سوپای یەمەن / پەردەلادان لەسەر مووشەکی نوێ و پێشکەوتوو + ڤیدیۆ و وێنە

هه‌ینی 2 ئه‌یلول 2022 - 07:01
https://kurdish.iswnews.com/?p=16965

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، ڕۆژی رابردوو ١ی ئەیلول هێزە چەکدارەکانی یەمەن لە گەورەترین نمایشی سەربازیدا دەستکەوتە سەربازی و چەکەکانی خۆی نمایش کرد.

سوپای یەمەن ڕایگەیاند کە هێزە وشکانی و دەریاییەکانی ئەم وڵاتە ئێوارەی پێنجشەممە (١ی ئەیلول) بە ئامادەبوونی مەهدی ئەلمەشات سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن لە پارێزگای ئەلحودەیدە نمایشێکی سەربازی گەورەیان ئەنجام داوە.

هێزی دەریایی یەمەن پەردەی لەسەر دوو مووشەکی نوێ و پێشکەوتووی وشکانی بۆ دەریای “فالق-١” و “ئەلمەندەب-٢” لاداوە.

ئەم مەراسیمە گەورەترین نمایشی سەربازییە کە هێزەکانی یەمەن ئەنجامیان داوە، کە تیایدا نوێترین کەرەستە و چەکی پیشەسازیی جەنگی وشکانی، ئاسمانی و دەریایان پیشانی جیهان داوە کە مینە دەریاییە نوێیەکان وەک یەکێک لەو چەکانە دادەنرێت.

ئەم نمایشە بە ئاماژە بە ئایەتەکانی قورئان سەبارەت بە بەنی ئیسرائیل ناوی “وعد الآخرە” (بەڵێنی دوا تۆڵە)ی لێنراوە. لە سورەتی بەنی ئیسرائیل، دوای سەرپێچی و یاخیبوونی بەنی ئیسرائیل، خودا بەڵێنی تۆڵە و سزای پێداون و هۆشداریشی داوە کە لە ئەگەری یاخیبوونەوە، بەڵێنی تۆڵە، سزایەکی دیکە دەبێت.

لە ماوەی ڕابردوودا ڕژێمی زایۆنیستی بە دەربڕینی نیگەرانی لە هێز و توانای سوپای یەمەن و ئەنساروڵڵا، بانگەشەی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لەم وڵاتە عەرەبیەدا کرد، کە لەلایەن ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەنەوە ڕەتکرایەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *