سەربازێکی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کوژران

پێنج شه‌ممه‌ 1 ئه‌یلول 22 - 22:57
https://kurdish.iswnews.com/?p=16950

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، وەزارەتی بەرگری تورکیا لە کوژرانی سەربازێکی سوپای ئەو وڵاتە لە میانەی ئۆپەراسیۆنی “کلیل چنگ” لە هەرێمی کوردستانی عێراق هەواڵی دایەوە.

ئەمڕۆ ١ی ئەیلول، وەزارەتی بەرگری تورکیا کوژرانی سەربازێکی سوپای وڵاتەکەی لە ئۆپەراسیۆنی کلیل چنگی ئەو هێزانە لە هەرێمی کوردستانی عێراق ڕاگەیاند. ئەم سەربازە تورکە بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو بریندار بووە و دوای گواستنەوەی بۆ ناوەندێکی پزیشکی بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەست داوە.

لەگەڵ کوژرانی ئەم سەربازە تورکە ژمارەی زیانە گیانییەکانی سوپای تورکیا لە ئۆپەراسیۆنی “کلیک چەنگ” بۆ ٥٠ کەس زیادی کرد.

شایانی باسە لە ١٣ی ئابی ئەمساڵیش سەربازێکی دیکەی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کوژرا بوو.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام