لە ڕوبەڕوبوونەوەی نێوان سەرایا سەلام و عەسائیب ئەهلی حەق لە بەسرە ٤ کەس کوژراون

پێنج شه‌ممه‌ 1 ئه‌یلول 22 - 14:52
https://kurdish.iswnews.com/?p=16947

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، دوابەدوای هەوڵی هێزەکانی سەرایا سەلام بۆ تیرۆرکردنی یەکێک لە فەرماندەکانی عەسائیب ئەهلی حەق لە شاری بەسرە، چوار کەس لە هەردوولا کوژران.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ١ی ئەیلول، سەرەڕای کۆتاییهاتنی گرژییەکانی ئەم دواییەی بەغدا و هێوربونەوەی دۆخەکە، هێزەکانی سەرایا سەلام سەر بە موقتەدا سەدر هەوڵی تیرۆرکردنی یەکێک لە فەرماندەکانی عەسائیب ئەهلی حەقیان لە شاری بەسرەدا کە بە هۆشیاری هێزەکانی عەسائیب ئەهلی حەق هەوڵەکە پوچەڵکرایەوە و بەهۆی ئاڵوگۆڕی تەقە دوو چەکداری سەرایا سەلام کوژران.

چەند کاتژمێرێک دوای ئەم ڕووداوە چەکدارەکانی سەرایا سەلام هێرشیان کردە سەر یەکێک لە بارەگاکانی عەسائیب ئەهلی حەق لە بەسرە و بە هۆیەوە دوو پاسەوان گیانیان لەدەست دا.

لەلایەکی دیکەوە، شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق، لە هەنگاوێکی سەیردا، ڕوودانی ئەو پێکدادانانەیان ڕەتکردەوە و ڕایانگەیاند، ئەوەی لە بەسرە ڕوویدا پەیوەندی بە دۆسیەیەکی تاوانەوە هەیە! وە هێزە ئەمنییەکان بەشێک لە گومانلێکراوانی ئەم ڕووداوەیان دەستگیرکردووە و پرۆسەی لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە.

دوای ئەم رووداوانە بە فەرمانی قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەهلی حەق، سەرجەم بارەگاکانی عەسائیب ئەهلی حەق لە شارە جیاجیاکانی عێراق بۆ کاتێکی نادیار داخران. ناوبراو ئاماژە بە هێزەکانی عەسائیبی ئەهلی حەق وتی، “ئەوانەی دەیانەوێت دۆخەکە قەیراناوی بکەن، دەرفەتیان پێمەدەن، بە بێدەنگبوونتان پیلانەکانیان پووچەڵ بکەنەوە.”

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام