وەزیرەکەی موقتەدا سەدر: ئێران حوشترەکەی لە عێراق رەشمە بکات!

چوارشەممە 31 ئاب 2022 - 21:21
https://kurdish.iswnews.com/?p=16905

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، یەکێک لە کەسە نزیکەکانی موقتەدا سەدر بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕەخنەی لە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان گرت و هۆشداری دایە ئێران!

ساڵح محەممەد عێراقی، کە بە وەزیری رێبەری رەوتی سەدر ناسراوە، به‌یاننامه‌یه‌کی بڵاو کرده‌وه‌ و به‌ توندی ڕه‌خنه‌ی له‌ بڕیاری چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعەکانی عێراق بۆ ئه‌نجامدانی دانیشتنی په‌رله‌مان و پێکهێنانی حکومه‌تی نوێ گرت.

ناوبراو وێڕای ڕەخنەگرتن لە پێشنیازی پێکهێنانی حکومەت لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگی تەنها چەند ڕۆژێک دوای ڕووداوەکانی ئەم دواییە وتی: “هێشتا خوێنی خۆپێشاندەرانی ئاشتیخواز، کە بە ناڕەوا و بە گوللەی گرووپە چەکدارە قێزەونەکانیان کوژران، وشک نەبووە. ئەوان وا ڕەفتار دەکەن وەکو بڵێی کوژراوەکانی رووداوەکانی ئەم دواییە، تیرۆریست یان زایۆنیستن و هیچ پەیوەندییان بە مەزهەب یان نیشتمانیان نییە.”

ناوبراو بێ ئەوەی ئاماژە بە لایەن یان گروپێکی دیاریکراو بکات، رایگەیاند، “هەندێک لە گروپەکان تەنانەت بۆ یەک جاریش هەوڵیان نەداوە کەیسێکی گەندەڵی ئاشکرا بکەن و نەک تەنیا شەیدای گەندەڵین بەڵکو دوژمنی چاکسازین و جارێک لە شەهید بوونی شەهیدان دلخۆشن، جارێک بە کشانەوە لە پەرلەمان و جارێکیش لە خۆپیشاندان. ئەگەر ئەوان ماتەمینی رانەگەیێنن با ئیدی من و ڕەوتی سەدر بە دوژمنی یەکەمی خۆیان بزانن، بەڵام دوور لە تووندوتیژی و کوشتن.”

عێراقی لە کۆتایی بەیاننامەیەکدا ئاماژە بە ئێران ڕایگەیاندووە: “ئێران وشترەکەی لە عێراق رەشمە
بکات، بە پێچەوانەوە پەشیمان دەبێتەوە.”

شایانی باسە بڵاوکردنەوەی ئەم هەڵوێستانەی ڕەوتی سەدر دوای ئەوە دێت کە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان پێشنیازی پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ بۆ رێگریکردن لە فیتنە و کۆتاییهێنان بە بارودۆخی ئێستایان کردووە.

هەرچەندە محەممەد عێراقی لەم بەیاننامەیەدا بە ڕوونی مەبەستی خۆی لەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی ئێران کردووە نەخستووەتەڕوو، بەڵام هۆشدارییە گاڵتەجاڕانەکەی دەریدەخات کە ناوبراو لە کردەوەکانی گروپ و کەسایەتییە سیاسییە شیعەکانی نزیک لە خۆڕاگری زۆر تۆڕەیە و هەوڵی داوە ئێران بە یەکێک لە فاکتەرەکانی پشت پەردەی ڕووداوەکانی ئەم دواییەی عێراق نیشان بدات!

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *