بەیاننامەی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران سەبارەت بە پێشهاتەکانی ئەم دواییەی عێراق

چوار شه‌ممه‌ 31 ئاب 22 - 19:54
https://kurdish.iswnews.com/?p=16901

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دەربڕینی خۆشحاڵیی خۆی بە گەڕانەوەی ئارامی بۆ عێراق و داوای لێخۆشبوون بۆ کوژراوان و هیوای تەندروستی بۆ بریندارانی ڕووداوەکانی ئەم دواییە، پشوودرێژی، حیکمەت و هەڵوێستی حکومەت و گەلی عێراق و هەموو دامەزراوە یاساییەکانی ئەم وڵاتە بۆ تێپەڕاندنی فیتنەیەکی گەورە بەرز دەنرخێنێت.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە پێشهاتەکانی ئەم دواییەی عێراق رایگەیاند: کۆماری ئیسلامی هەروەک پێشتر وتوویەتی، تاکە چارەسەر بۆ دەرچوونی عێراق لەم قەیرانەی ئێستا، پەنابردن بۆ دیالۆگ، پاراستنی مافی هاووڵاتیان، رێزگرتن لە دامودەزگا یاساییەکانی وڵات، پابەندبوون بە دەستوور و پرۆسە سیاسییەکان دەزانێت و هیوادارە کە هەموو گروپ و ڕەوتە سیاسییەکانی عێراق بە بەرپرسیارێتی و بەشداریکردنی بنیاتنەر لە پرۆسەی سیاسیدا، زەمینەیەکی دروست بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ دابین بکەن.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە: كۆماری ئیسلامی ئێران هەمیشە خوازیاری عێراقێكی سەقامگیر و ئەمن و بەهێزە كە لە پێشهاتەكانی ناوچەكەدا رۆڵی بنیاتنەر ببینێت و هەرگیز درێغیی لە پاڵپشتیکردنی لە پرۆسە و دامەزراوە سیاسی و یاساییەكانی عێراق نەکردووە.

لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا هاتووە: کۆماری ئیسلامیی ئێران داوا لە هەموو ڕەوتە سیاسییەکان و کەسایەتییەکان و ئەوانەی ئارەزووی عێراقێکی بەهێز و سەربەخۆ دەکەن، لە پرۆسەیەکی ئاشتیخوازانە و لەسەر بنەمای وتووێژ لەگەڵ هەستکردن بە بەرپرسیارێتی سیاسی و کۆمەڵایەتی، سەرجەم داواکاری و کردارەکانیاندا لە ڕێگای یاسا و ڕێڕەوە یاساییەکانەوە شوێنگری بکەن و دەرگا بە ڕووی هەر پیلانگێڕییەکی ناحەزانی عێراقدا دابخەن

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە: کۆماری ئیسلامیی ئێران بە لەبەرچاوگرتنی دەسپێکردنی ڕۆژانی زیارەتی ئەربەعینی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن (ع) و هاتووچۆی ملیۆنان زیارەتکاری حوسێنی بەرەو مەزارگە پیرۆزەکانی عێراق، جەخت لەسەر ڕێزگرتن لە ڕێوڕەسمی حوسێنی و هەوڵی هاوبەش بۆ جێگیرکردنی ئاسایش و دابینکردنی ئەمنیەتی سەرجەم زیارەتکاران و میوانانی مەزارگە پیرۆزەکان دەکاتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆتایی بەیاننامەیەکدا هەروەها راگەیاندووە: کۆماری ئیسلامیی ئێران دڵنیایە کە کۆماری عێراق بە پشت بەستن بە یارمەتی خودای گەورە و بە ڕێنماییەکانی مەرجەعیەتی باڵای ئائینی و ووشیاری گەل و زانایی حکومەت و بەرپرسانی باڵا و سەرجەم لایەنە سیاسییەکان، ئەم قۆناغە دژوارەش بەخێرایی تێپەڕ دەکات.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام