ڕێگای نوێی کۆریدۆری لاچین کرایەوە + ڤیدیۆ

چوار شه‌ممه‌ 31 ئاب 22 - 17:17
https://kurdish.iswnews.com/?p=16898

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، ڕێگای نوێ و جێگرەوەی کۆریدۆری لاچین بۆ گەیشتنی خەڵکی ناگۆرنو-قەرەباغ بۆ ئەرمینیا بەڕووی خەڵکدا کرایەوە.

ئاژانسی هەواڵی سپۆتنیکی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی فیدراسیۆنی ڕووسیا وێنەی ڕێگای نوێی کۆریدۆری لاچینی بڵاوکردەوە. لە وێنە بڵاوکراوەکاندا ئۆتۆمبێلەکان لەم ڕێگایەوە بەرەو ئەرمینیا و قەرەباغ دەڕۆن. هەروەها لەم رێگایەدا خاڵی پشکنینی هێزەکانی ئاشتیپارێزی ڕووسیا و بوونی پۆلیسی سەربازی ڕووسیا دەبینرێت.

کردنەوەی ڕێگای نوێی ناگۆرنو-قەرەباغ بۆ ئەرمینیا

بەپێی بڕگەی شەشەمی بەیاننامەی ڕاگرتنی شەڕ و پێکدادانەکانی مۆسکۆ لە تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٢٠، پێویستە ڕێڕەوێکی هەمیشەیی بۆ هاتوچۆی ئەرمەنییەکانی قەرەباغ بۆ ئەرمینیا دابمەزرێت. پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە دوای گواستنەوەی دانیشتوانی ئەرمەنی شاری لاچین و گوندەکانی دەوروبەری لە ٢٢ی ئابدا، هێزەکانی کۆماری ئازەربایجان لە ٢٦ی ئابدا، شارەکەیان لە ئاشتیپارێزانی ڕووسیا وەرگرتەوە، و ڕێڕەوی لاچین لەم خاڵەدا (رێگای کۆن) داخرا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام