رێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی کوژراوانی حەشدی شەعبی لە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی عێراق + وێنە

چوار شه‌ممه‌ 31 ئاب 22 - 16:33
https://kurdish.iswnews.com/?p=16886

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، رێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی چوار لە کوژراوانی هێزەکانی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی کە لە هێرشی ڕۆکێتی ئەم دواییەی لایەنگرانی ڕەوتی سەدر گیانیان لەدەست دابوو، لە بارەگای ئەم ڕێکخراوە لە ناوچەی سەوزی بەغدا بەڕێوەچوو.

ئەمڕۆ ٣١ی ئاب، رێوڕەسمی بەڕێکردنی تەرمی چوار لە کوژراوانی حەشدی شەعبی بە ناوەکانی “حەمەد سەرحان حەریشاوی”، “حەیدەر سەلمان ئەلشەوەیلی”، “موسلیم عەقیل تالیب” و “عەلی سەلیم ئەلجابری” بە ئامادەبوونی قەیس خزعەلی، سکرتێری گشتیی عەسائیب ئەهلی حەق بەڕێوەچوو.

بەپێی ڕاگەیەندراوی ڕێکخراوی حەشدی شەعبی، ئەم هێزانە لە ئاژاوەگێڕییەکانی ئەم دواییەدا و لە ئەنجامی هێرشی ڕۆکێتی لایەنگرانی موقتەدا سەدر بۆ سەر بارەگای حەشدی شەعبی لە ناوچەی سەوزی بەغدا شەهید بوون.

شایانی باسە دوای ماڵئاوایی موقتەدا سەدر لە سیاسەت، ئێوارەی رۆژی دووشەممە لایەنگرانی ڕەوتی سەدر لە ناوچەی سەوزی بەغدا گردبوونەوە. ئەم گردبوونەوەیە وردە وردە بۆ ململانێی چەکداری گۆڕا و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بوو. لەم پێکدادانانەدا ٣٠ کەس کوژراون و زیاتر لە ٧٠٠ کەسیش برینداربوون کە ١١٠ کەسیان لە هێزە ئەمنییەکانی عێراق بوون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام