هۆشداریی نوێی خۆڕاگری لوبنان بە تەلئەبیب؛ چەند ڕۆژێکتان زیاتر نەماوە + ڤیدیۆ

دووشەممە 29 ئاب 2022 - 12:01
https://kurdish.iswnews.com/?p=16816

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، رۆژنامەی “ئەلدیار”ی لوبنان بە بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە تێیدا درۆنێک لە دەریادا دوای چاودێریکردنی کەشتییە تایبەتەکانی دەرهێنانی غازی رژێمی زایۆنیستی، تەقەی لێدەکات، لە هۆشداری نوێی خۆڕاگری لوبنان بە رژێمی زایۆنیستی بە ناونیشانی “چەند ڕۆژێکتان زیاتر نەماوە”، هەواڵی دایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی ئەلدیار لە لوبنان، ئەم ڤیدیۆیە کورتە، درۆنێکی نیشان دەدات کە کۆئۆردینیاتی کەشتییەکی تایبەت بۆ دەرهێنانی غاز (کێڵگەی غازی کێشە لەسەری کاریش) دیاری دەکات و دواتر بە موشەکێک تەقەی لێدەکات و لە کۆتاییدا وشەی “چارەنووست بەندە بەم چەند ڕۆژەوە” لە ڤیدیۆکەدا دەنووسرێت.

سەید حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان لە وتارێکدا رۆژی هەینی (١٩ی ئابی ٢٠٢٢) جەختی لەوە کردبووەوە کە ئەگەر لوبنان ئەوەی دەیەوێت بەدەستی نەهێنێت، دۆخەکە بەرەو ئاڵۆزی دەڕوات.

سەید حەسەن نەسروڵڵا جەختی لەوەش کردبووەوە کە دەبێت چاو لەسەر کاریش و سنوورەکانی لوبنان لەگەڵ فەلەستینی داگیرکراودا بێت و کاتەکە بۆ نوێنەری ئەمریکا (نێوەندگیر) زۆر کورتە.

ناوبراو داواشی كرد بەردەوام بن لە چاودێریكردنی كاریش و سنوورەكانی لوبنان لەگەڵ فەلەستینی داگیركراو و رایگەیاند بوو، چەند رۆژێكی تر شاهیدی دەستكەوتێكی گرنگ دەبین كە پەیوەندی بە پرسی سنوورە دەریاییەكانەوە هەیە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *