وەڵامی هاوپەیمانی فەتح بە لێدوانەکانی وەزیری سەدر سەبارەت بە بەشدارینەکردنی لایەنە سیاسییەکان لە پرۆسەی هەڵبژاردن

یه‌ك شه‌ممه‌ 28 ئاب 22 - 10:55
https://kurdish.iswnews.com/?p=16729

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، هاوپەیمانی فەتح وەڵامی لێدوانەکانی وەزیری سەدری دایەوە سەبارەت بە بەشدارینەکردنی لایەنە سیاسییەکان لە پرۆسەی هەڵبژاردن کە لە ساڵی ٢٠٠٣وە تاوەکو ئەمڕۆ لە گۆڕەپانی سیاسیدا بەشدارن.

هاوپەیمانی فەتح بە سەرۆکایەتی هادی عامری کاردانەوەیان نیشان دا بەرامبەر بە لێدوانەکانی ساڵح محەممەد عێراقی سەبارەت بە بەشدارینەکردنی لایەنە سیاسییەکان لە پرۆسەی هەڵبژاردنی داهاتوودا.

لەم بارەیەوە موختار موسەوی ئەندامی هاوپەیمانی فەتح ڕایگەیاند کە سیاسەتی تویتەری و لێدوانی سیاسی فریودەر جێی متمانە نییە.

ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ داواكاریی هه‌ندێک كه‌س بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌بێ ئاماده‌بوونی لایه‌نه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌كان و ئه‌و چینه‌ سیاسیه‌ی كه‌ له‌ ساڵی ٢٠٠٣ه‌وه‌ به‌رپرسی كاروباری وڵات بوون، جێگای سه‌رسوڕمانه‌.

ئه‌م ئه‌ندامه‌ی هاوپه‌یمانی فه‌تح زیادی کرد: ئه‌گه‌ر ئه‌م چینه‌ سیاسییه‌ جێبهێڵرێت، ئه‌وا کوا ده‌توانین فراکسیۆنه‌ سیاسییه‌کان بۆ به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان دابین بکه‌ین؟ بۆ نموونە ئایا دەکرێت لە دەرەوە هاوردە بکرێن؟!

موسەوی جەختی لەوە کردەوە: فراکسیۆنە سیاسییەکانی ئێستان کە بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا دەکەن، بەڵام بە پشت بەستن بە پێوەرە گرنگەکان کە لە بەرنامەی کاردا بۆ هەڵبژاردنی کەسایەتی گونجاو دانراون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام