شەڕی دەسەڵاتی لیبییەکان لە تەرابلوس زیاتر لە ١٦٣ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە! + ڤیدیۆ و وێنە

یه‌ك شه‌ممه‌ 28 ئاب 22 - 10:10
https://kurdish.iswnews.com/?p=16715

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، دوابەدوای نیازی فەتحی باشاغا سەرۆک وەزیرانی حكومەتی سەقامگیری لیبیا بۆ كۆنتڕۆڵكردنەوەی باڵەخانە حكومییەكان لە شاری تەرابلوس، ناكۆكییەكی قورس لەنێوان لایەنگرانی ناوبراو و لایەنگرانی حكومەتی ویفاق دەستیپێكردووە.

دوابەدوای نیازی فەتحی باشاغا، سەرۆک وەزیرانی حکومەتی سەقامگیری (لەلایەن سوپای نیشتمانی لیبیا و پەرلەمانی لیبیا پاڵپشتی دەکرێت) بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی شاری تەرابلوسی پایتەختی لیبیا، ململانێیەکی قورس لە نێوان لایەنگرانی ناوبراو و لایەنگرانی حکومەتی ویفاقی لیبیا لە باشووری ئەم شارە دەستیپێکردووە. تا ئێستا ئەم پێکدادانانە بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی ٢٣ کەس و برینداربوونی زیاتر لە ١٤٠ کەس.

باشاغا بەر لە گەیشتن بە تەرابلوس لە چەند رۆژی رابردوودا رایگەیاندبوو کە بەنیازە کۆتایی بە کۆنترۆڵی حکومەتی ویفاق بە سەرۆکایەتی عەبدولحەمید ئەلدەبیبە بەسەر پایتەختی ئەم وڵاتەدا بهێنێت. له‌ وه‌ڵامی ئه‌م لێدوانانەدا، ئه‌لده‌بیبه‌ رایگه‌یاند كه‌ داوای هه‌ڵبژاردن دەکات و له‌ رێگه‌ی كوده‌تا و ململانێ حكوومه‌ت ڕادەست ناكات. ناوبراو شەڕ و پێکدادانەکانی شاری تەرابلوس کە ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٢٦ی ئاب دەستی پێکردووە، بە کارێکی پلان بۆ داڕێژراو لە ناوەوە و دەرەوەی ئەم وڵاتە زانی و هاوخەمی خۆی بۆ قوربانیانی ئەو پێکدادانانە دەربڕی.

لە ئێستادا ناکۆکی لە باشووری تەرابلوس بە تایبەت لە نزیک فرۆکەخانەی شارەکە بەردەوامە و حکومەتی ویفاق جگە لە کۆنترۆڵکردنی زۆربەی ناوچەکانی تەرابلوس، بە فڕۆکە بێفڕۆکەوان و کەرەستەی تورکیا پاڵپشتی دەکرێت. هەر لەم چوارچێوەیەدا فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا لانیکەم سێ جار پێگەكانی چەکدارانی لایەنگری باشاغایان لە ڕۆژئاوا و باشووری تەرابلوس بۆردومان کردووە.

نەتەوە یەكگرتووەكان و ئەو وڵاتانەی كە كاریگەرییان لە لیبیا هەیە، لەوانەش ئەمریكا، داوای ڕاگرتنی ناكۆكییەكان و چارەسەركردنیان لە رێگەی دیالۆگەوە كردووە، بەڵام هیچ یەكێک لە لایەنەكانی ململانێی لیبیا گرنگی بەو لێدوانانە نادەن.

قەیرانی سیاسی لیبیا بە دواخستنی هەڵبژاردنی سەرۆک كۆمار و رادەستنەكردنی حكومەت بە فەتحی باشاغا، سەرۆکوەزیرانی ئینتیقالی كە لەلایەن پەرلەمانەوە هەڵبژێردراوە، پێی ناوەتە قۆناغێكی تری گرژی و كێبڕكێی سیاسییەوە.

ڤیدیۆی ژمارە یەک: پێکدادانی هێزە چەکدارەکانی لایەنگری باشاغا و هێزەکانی حکومەتی ویفاق
ڤیدیۆی ژمارە دوو: پێکدادانی هێزە چەکدارەکانی لایەنگری باشاغا و هێزەکانی حکومەتی ویفاق
ڤیدیۆی ژمارە سێ: پێکدادانی هێزە چەکدارەکانی لایەنگری باشاغا و هێزەکانی حکومەتی ویفاق
بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .