ڕووسیا: سیستەمی بەرگری ئاسمانی سووریا ٩ مووشەکی ئیسرائیلی خستەخوارەوە

شەممە 27 ئاب 2022 - 21:29
https://kurdish.iswnews.com/?p=16691

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند کە سیستەمی بەرگری ئاسمانی سووریا لە کۆی ٢٠ مووشەک کە لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ئاراستەی چەند شوێنێکی پارێزگاکانی حەما و تەرتوس کرا بوون، ٩ مووشەکیان لەناو بردووە.

لە ٢٥ی ئابدا، فڕۆکە جەنگییەکانی رژێمی زایۆنیستی بە تەقاندنی چەند مووشەکێک لە باشووری ڕۆژئاوای پارێزگای تەرتوسەوە، هێرشیان کردە سەر چەند ئامانجێک لە پەراوێزی شاری حەما و تەرتوس.

هەر لەم بارەیەوە وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ڕایگەیاند کە سیستەمی بەرگریی سووریا لە کۆی ٢٠ بۆمب و مووشەک کە فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ئاراستەی پێگەکانی سوپای سووریا لە مەسیاف و تەرتوسیان کردبوو، دوو مووشەکی کروز و حەوت بۆمبی زیرەکیان لەناویان بردووە. بەهۆی ئەم هێرشەوە، کۆگاکانی کەرەستە و چەکی تایبەت زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە.

وێنەکانی مانگی دەستکرد کە لە ناوچەی مەسیاف بڵاو کراوەتەوە دەریدەخەن کە لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی، لانیکەم چەند باڵەخانەیەک زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە و ناوچەکە تووشی ئاگر کەوتنەوە بووە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *