پێشڕەویی چەکدارانی ئەنجومەنی ئینتقالی باشوور لە پارێزگای ئەبیەن

هه‌ینی 26 ئاب 2022 - 11:59
https://kurdish.iswnews.com/?p=16621

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، چەکدارانی ئەنجوومەنی ئینتقالی باشوور، لە درێژەی ململانێکانی لەگەڵ حیزبی ئیسڵاح، توانیان لە ئیدارەکانی ئەحور و ئەلوەزیع ​​لە پارێزگای ئەبیەن پێشڕەوی بکەن.

سەرچاوە خۆجێیەکانی پارێزگای ئەبیەن ناردنی کاروانێکی نوێی چەکدارانی ئەنجومەنی ئینتقالی باشووریان لە بنکەکانی ڕۆژهەڵاتی عەدەنەوە بۆ شاری شۆقرە لە کەناراوەکانی ئەم پارێزگایە ڕاگەیاند.

سەرەڕای فەرمانی رەشاد عەلیمی، سەرۆكی ئەنجومەنی سەرۆكایەتی حكومەتی دەستلەكاركێشاوەی یەمەن بۆ ڕاگرتنی هەر جۆرە ئۆپەراسیۆنێكی سەربازی لە پارێزگای ئەبیەن، باشوورییەکان هێرشیان كردە سەر ئیدارەی ئەحور و بنكەی ئەلقەشعیان لە رۆژهەڵاتی ئەم ئیدارەیە، و بەبێ هیچ ململانێیەکی ئەوتۆ کۆنتڕۆڵیان کرد. ئەم بنکەیە لە کاتی پێکدادانی ساڵی ڕابردووی نێوان حکومەتی دەستلەکارکێشاوەی مەنسوور هادی و باشوورییەکان لەلایەن چەکدارانی حیزبی ئیسڵاحەوە کۆنتڕۆڵ کرا. چەکدارانی باشوور چوونەتە ناو ئیدارەی ئەلوەزیع و کەرەستە قورسە سەربازییەکانیان لە پەراوێزی ناوەندی ئەم ئیدارەیەدا جێگیر کردووە. ئەلوەزیع زێدی عەبدڕەبە مەنسور هادی سەرۆکی دەستلەکارکێشاوەی یەمەنە و لە ئێستادا لەژێر کۆنترۆڵی چەکدارانی حزبی ئیسڵاحدایە.

هەر لەم بارەیەوە ئەنجوومەنی ئینتقالی باشووریش فەرمانێکی بۆ ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە پارێزگای ئەلمهرە دەرکردووە و ئەحمەد بن بریک سەرۆکی مەجلیسی گشتیی ئەنجومەنی ئینتقالی باشووریش ئامادەیی هێزە چەکدارەکانی ئەم گرووپەی راگەیاندووە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆن لە پارێزگاکانی ئەلمهرە و حەزەرمەوت.

ناکۆکی و ئاڵۆزی نێوان هێزەکانی حکوومەتی دەستلەکارکێشاوە و حیزبی ئیسڵاح لە شاری عەتەقی ناوەندی پارێزگای شەبوە دەستی پێکردووە و لە پارێزگاکانی دیکەی ناوچە داگیرکراوەکانی یەمەن بەردەوامە. حیزبی ئیسڵاح هیچ ویستێکی بۆ پێشنیاری پێکهێنانی هاوپەیمانی لەگەڵ ئەنساروڵڵا نیشان نەداوە و تاریق ساڵح و ئەنجوومەنی ئینتقالی باشووریش ئەم دەرفەتە بۆ فراوانکردنی دەسەڵاتی خۆیان بەکاردەهێنن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *