هێرشی ئاسمانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سەر سووریا + وێنە

پێنجشەممە 25 ئاب 2022 - 23:34
https://kurdish.iswnews.com/?p=16599

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی ژمارەیەک مووشەکیان ئاراستەی چەند ئامانجێک لە پارێزگاکانی حەما و تەرتوس ی سووریا کرد.

بەپێی زانیارییەكانی سەرچاوە سەربازییەکانی سووریا، نزیكەی كاتژمێر ١٩:١٥ ئەمشەو (پێنجشەممە)، رژێمی زایۆنیستی بە تەقاندنی چەند مووشەكێک لە باشووری رۆژئاوای پارێزگای تەرتوسەوە هێرشی كردۆتە سەر چەند ناوچەیەکی نزیک شاری حەما و تەرتوس. ئەم هێرشە بووە هۆی برینداربوونی دوو هاوڵاتی مەدەنی و زیانی ماددی لێکەوتەوە.

وەک دەوترێت لە ئامانجەکانی ئەم هێرشە ناوەندی توێژینەوەی زانستی لە مەسیاف لە پارێزگای حەما بووە. تا ئێستا هیچ زانیارییەکی دیکە لەو بارەیەوە بڵاو نەکراوەتەوە.

شایانی باسە لە ١٤ی تەمووزدا فڕۆكە جەنگییەكانی رژێمی زایۆنیستی چەند مووشەكێكیان لە دەریای ناوەڕاست لە رۆژئاوای بانیاسەوە ئاراستەی چەند ناوچەیەکی ناوەڕاستی سووریا کرد کە بەهۆیەوە پێنج کەس گیانیان لە دەستدا و حەوت کەسی دیکەش برینداربوون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *