هێرشێکی بەهێز کرایە سەر هێزەکانی تورکیا لە زێلکان

پێنج شه‌ممه‌ 25 ئاب 22 - 19:07
https://kurdish.iswnews.com/?p=16582

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، بنکەی سەربازیی سوپای تورکیا لە ناوچەی زێلکانی پارێزگای نەینەوا لە هێرشێکی بەهێزی موشەکی گروپەکانی خۆڕاگری عێراقی کرایە ئامانج.

ئەمڕۆ ٢٥ی ئاب، بنكەی سەربازیی بەعشیقەی سوپای توركیا لە ناوچەی زێلكان لە باكووری ڕۆژهەڵاتی موسڵ، بە ٥٠ موشەكی فەجر-١ كرایە ئامانج. تا ئێستا هیچ گروپێک بەرپرسیارێتی ئەم هێرشەی لە ئەستۆ نەگرتووە.

بەپێی زانیاریەکان لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا چوار سەربازی تورکیا کوژراون. تا ئێستا بەرپرسان و فەرماندە سەربازییەکانی تورکیا هیچ لێدوانێکیان لەسەر ئەم هێرشە نەداوە.

بەپێی بەدواداچوونەکانی “هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام”، لە سەرەتای وەرزی بەهاری ئەمساڵەوە (نەورۆز) ئەمە ١٤هەمین هێرشی موشەكییە بۆ سەر بنكەی سەربازیی تورکیا لە بەعشیقە.

شایانی باسە لە ١٥ی ئاب هەروەها، ئەم بنکەی تورکیا بە هێرشێکی موشەکی گروپی خۆڕاگری “ئەحرار عێراق” کرابوویە ئامانج.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام