شەڕی شاراوەی گروپە چەکدارەکانی ئەفغانستان و پاکستان

پێنج شه‌ممه‌ 25 ئاب 2022 - 12:22
https://kurdish.iswnews.com/?p=16538

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، لە ئەنجامی ململانێی نێوان گروپە چەکدارەکانی پاکستان و ئەفغانستان، ١٠ ئەندامی تاڵیبانی ئەفغانستان و پاکستان کوژران کە دوو فەرماندەی دیاری پاکستانیشیان تێدایە.

لە ئەنجامی ململانێی نێوان چەكدارانی تاڵیبان و ئەندامانی جوڵانەوەی تاڵیبانی پاكستان (TTP) لە شاری ناوە لە پارێزگای هێلمەند، دوو چەكداری تاڵیبانی ئەفغانستان و چوار ئەندامی جوڵانەوەی تاڵیبانی پاكستان (TTP)، لەوانە مەلا عەبدوڵڵا فەرماندەیەکی مەیدانی ئەم گروپە کوژران.

لەلایەکی دیکەوە لە شارۆچکەی سنووری سپین بۆڵدک لە پارێزگای قەندەهار چەند چەکدارێکی نەناسراو چوار ئەندامی جوڵانەوەی تاڵیبانی پاکستانیان دەستگیر و تەقەیان لێکرد، لەنێویاندا “یاسر پرکی” ناسراو بە “حافز گوڵ بەهادور”. یاسر مەحموود یەکێکە لە فەرماندە ڕێکخراوەییەکانی جوڵانەوەی تاڵیبانی پاکستان لە وەزیرستانی باکوور و ئەندامی سەرکردایەتی ئەم گروپە، کە بە یەکێک لە لایەنگرە سەرەکییەکانی “بزووتنەوەی پاراستنی پشتووەکان” لە گروپی تاڵیبانی پاکستان دادەنرێت. ناوبراو لە سەردەمی حکومەتی پێشووی ئەفغانستاندا گەشتی بۆ ئەم وڵاتە کردەوە و پەیوەندییەکی گەرمی لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی ئەشرەف غەنی هەبوو.

دوای کوژرانی ئەیمەن زەواهیری لە هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئەمریکا و تیرۆرکردنی شێخ رەحیموڵڵا حەقانی لە کابوڵ، ناکۆکییە ناوخۆییەکانی نێوان گروپە چەکدارەکانی ئەفغانستان و پاکستان چڕتر بووەتەوە. هەرچەندە تا ئێستا هیچ گرووپێک بەرپرسیارێتی تیرۆری یاسر مەحموودی لە ئەستۆ نەگرتووە، بەڵام پێدەچێت ئەم تیرۆرە لەلایەن تۆڕی حەقانی بە هاوکاری ڕێکخراوی هەواڵگری سوپای پاکستان (ISI) ئەنجامدرابێت.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *