ڕێبەری ئەنساروڵڵا: ئەولەویەتی ئێمە وەستانەوە لەبەرامبەر دەستدرێژییە

چوارشەممە 24 ئاب 2022 - 18:33
https://kurdish.iswnews.com/?p=16514

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، ڕێبەری بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن جەختی لەوە کردەوە کە یەکەم کاری ئێمە وەستانەوەیە لە بەرامبەر ئەو دەستدرێژییەدا کە ئەمریکا و ئیسرائیل لە پشتەوەن.

عەبدولمەلیک بەدرەدین حوسی، ڕێبەری بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن وتی: ئەولەویەتی ئێمە وەستانەوەیە لە بەرامبەر ئەو دەستدرێژییەدا کە ئەمریکا و ئیسرائیل لە پشتەوەن. هەرکەسێک وەستان لەبەرامبەر دەستدرێژی بە کاری سەرەکی نەزانێت، مانای ئەوەیە کە قەبارەی ئەم دەستدرێژییە و ئامانجەکانی پشتگوێ دەخات. سەرەڕای ئەو ئاگربەستەی کە هەیە، نابێت وا بیر بکەینەوە کە شەڕ کۆتایی هاتووە و بەم شێوەیە سەرقاڵ بین بە شتی ترەوە. یەکێک لە ئەولەویەتەکانمان ئەوەیە کە لە سایەی ئاگربەستی کاتیدا بەردەوام بین لە بەرزترین ئاستی ئامادەیی و وریایی لە بەرامبەر هەموو پلانەکانی دوژمناندا. من ئامۆژگاری هاوپه‌یمانی ده‌ستدرێژکار ده‌که‌م بۆ کۆتایی هێنان به‌ ده‌ستدرێژی و ئابڵوقه‌، سوود لە ئاگربه‌ست وەربگرێت چونکه‌ به‌رده‌وامی ده‌ستدرێژی ئاکامی خراپی بۆ ئه‌م هاوپه‌یمانه‌یه‌ ده‌بێت.

حوسی سەبارەت بەو کێشانەی کە بەهۆی دەستدرێژی و گەمارۆی یەمەنەوە دروست بووە، ڕایگەیاند: هاوپەیمانی دەستدرێژکار، دز و داگیرکەران هەموو داهاتی نەوت و غازی یەمەن تاڵان دەکەن. بەشێکیش لەلایەن خیانەتکارانەوە دەدزرێت. هەوڵدان بۆ دروستکردنی بەدیل بۆ داهاتی تاڵانکراوی نەوت و غاز تا ئازادکردنی دامەزراوە نەوتییەکان لە ژێر سێبەری ئەو گەمارۆیەی کە هەیە کارێکی ئاسان نییە.

ناوبراو هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ پشتیوانی کردن له‌ فه‌له‌ستین وتی: یه‌کێک له‌ ئه‌وله‌ویه‌تییه‌کانمان ئەوەیە کە له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی پره‌نسیپیمان له‌باره‌ی پرسی فه‌له‌ستین ، ڕوبەڕوبوونەوە لەگەڵ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان و دروستکردنی پەیوەندی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی ئازادیخوازانی ئومه‌تی ئیسلامی بمێنینەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *