پێشهاتەکانی سووریا، ٢٤ی ئابی ٢٠٢٢

چوارشەممە 24 ئاب 2022 - 13:04
https://kurdish.iswnews.com/?p=16504

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، بەهۆی تەقینەوەیەک لەسەر رێگای کاروانێکی سەربازیی ڕووسیا لە شارۆچکەی ئەلمعەلقە لە پارێزگای قۆنەیتەرەی باشووری سووریا، چەند سەربازێکی ڕووسیا کوژران و برینداربوون.

١- حەلەب:
– لە ٢٢ی ئاب, دەوریەی سەربازی هاوبەشی ڕووسیا و توركیا لە نزیک شاری کۆبانێ (عەین ئەلعەرەب) ئەنجامدرا.
– لە ٢٢ی ئاب، هەلیكۆپتەرێكی سوپای ڕووسیا بە گازی فرمێسكڕێژ تەقە لە ژمارەیەک دانیشتوانی نزیک رۆژهەڵاتی شاری کۆبانێ (عەین ئەلعەرەب) كرد كە ڕێگەیان لە دەوریەیەكی سەربازی هاوبەشی ڕووسیا و توركیا گرتبوو.
– لە ٢٢ی ئاب، پێگەکانی چەكدارەكان لە گوندی كفر تەعال لە رۆژئاوای حەلەب، لە هێرشێکی تۆپخانەیی سوپای سووریا كرانە ئامانج.

٢- ئیدلب:
– لە ٢٣ی ئاب، پێگەکانی چەكداران لە گوندی شنان لە باشووری ئیدلب، لە هێرشێکی تۆپخانەیی سوپای سووریا كرانە ئامانج.
– لە ٢٣ی ئاب، پێگەکانی چەكداران لە شاخی ئەلزاویە، لە باشووری پارێزگای ئیدلب، لەلایەن تۆپخانەكانی سوپای سووریاوە كرانە ئامانج.

٣- درعا:
– لە ٢٢ی ئاب، یەکێک لە هێزە ئەمنییەکانی سووریا لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک گۆڕەپانی پیشەسازی لە شاری درعا گیانی لەدەست دا.
– لە ٢٢ی ئاب، یەكێک لە ئەندامانی پێشووی هێزە چەكداران بە ناوی “تەیسیر ئەلنەزامی” لەلایەن چەند کەسێکی چەكداری نەناسراوەوە لە شاری تسیل تیرۆركرا.

٤- حومس:
لە ٢٢ی ئاب، هێزەکانی هاوپەیمانی ئەمریکا فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی نەناسراویان لە نزیک بنکەی ئەلتەنف ی ئەمریکی لە پارێزگای حومس خستە خوارەوە.

٥- رەققە:
لە ٢٢ی ئاب، سوپای سووریا لە فڕۆکەخانەی ئەلتەبقەوە کاروانێکی سەربازی بۆ شاری عەین عیسا لە باکوری شاری رەققە نارد.

٦- حەسکە:
– لە ٢٢ی ئاب، هێزەكانی هاوپەیمانی ئەمریكا لە بنكەی سەربازیی شاری ئەلشەدادی، مەشقێکی سەربازییان ئەنجامدا.
– لە ٢٢ی ئاب، هێزە کوردییەکان لە شاری ئامودا لە باکووری حەسەکە گەنجێکیان بە ناوی “کەنیور حاج قاسم” بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ سوپای تورکیا دەستگیر کرد.

٧- دیمەشق:
لە ٢٢ی ئاب، یەکێک لە هێزەکانی فیرقەی ٤ی سوپای سووریا لە ناوچەی بەیت جن لە دیمەشق لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە کوژرا.

٨- قۆنەیتەرە:
لە ٢٣ی ئاب، لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لەسەر رێگای کاروانێکی سەربازیی ڕووسیا لە شارۆچکەی ئەلمعەلقە، چەند سەربازێکی ڕووسی کوژران و بریندار بوون.

٩- لە ٢٢ی ئاب، وەزارەتی بەرگری توركیا كوژرانی سێ کەس لە هێزە کوردییەکانی لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتی راگەیاند.

١٠- ناوەندی ئاشتەوایی ڕووسیا لە سووریا رایگەیاند: چەکداران دووجار ئاگربەستیان لە ناوچەی ئیدلب پێشێل کردووە، کە جارێکی لە پارێزگای لازقیە و جارێکیش لە پارێزگای حەلەب بووە.

١١- لە ٢٢ی ئاب، یەکێک لە هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران بە ناوی ئەبولفەزل عەلیجانی لە سووریا کوژرا. عەلیجانی یەکێک بوو لە ئەفسەرەکانی زانکۆی زانست و تەکنەلۆجیای هێزی زەمینی سوپای پاسداران لە ئەسفەهان و یەکێک بوو لە ڕاوێژکارانی ئێرانی لە سووریا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *