ڕێگریکردن لە گەشتەکانی بەرپرسانی تاڵیبان لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە!

سێ شه‌ممه‌ 23 ئاب 22 - 23:32
https://kurdish.iswnews.com/?p=16460

لە کاردانەوە بە نوێنەکردنەوەی لێخۆشبوونی تاڵیبان بۆ گەشتکردنی بەرپرسانی لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە، حکومەتی تاڵیبان باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپای لە ئەفغانستان دەرکرد.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، دوابەدوای تەواوبوونی لێخۆشبوونی سێ مانگەی گەشتکردنی ١٣ بەرپرسی حكوومەتی تاڵیبان و ناكۆكی نێوان وڵاتانی ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان سەبارەت بە درێژكردنەوەی، كۆبوونەوەی دووەمی ئەم ئەنجوومەنە لە ٢٢ی ئاب نەگەیشتە ئەنجام.

ئەمریکا، فەرەنسا و بەریتانیا سێ ئەندامی هەمیشەیی ئەنجوومەنی ئاسایش کە دەسەڵاتی ڤیتۆیان هەیە، لە یەکەم دانیشتندا جەختیان لەوە کردبووەوە کە مۆڵەتی گەشتکردن بە بەرپرسانی تاڵیبان نەدرێتەوە، بەڵام چین و ڕووسیا داوای درێژکردنەوەی ئەم لێخۆشبوونەیان لانیکەم بۆ سێ مانگی دیکە کردەوە، کە لەلایەن ئەندامانی دیکەوە پەسەند نەکرا. لە کۆبوونەوەی دووەمدا ئەمریکا پێشنیارێکی دیکەی خستەڕوو و داوای لە ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش کرد گەشتی حەوت ئەندامی ئەو لیستەی بە تەواوی قەدەغە بکەن و گەشتی شەش کەسیان بۆ شاری دۆحەی پایتەختی قەتەر سنووردار بکەن. بەڵام ئەم پێشنیازە لەلایەن چین و ڕووسیاوە پەسەند نەکرا، و بەم شێوەیە کۆبوونەوەی دووەم بەبێ ئەنجام کۆتایی هات.

لایەنەکانی ناڕازی بۆ درێژکردنەوەی ئەم لێخۆشبوونە هۆکاری خۆیان، ڕێزنەگرتن لە مافی ژنان و داخستنی قوتابخانەکانی کچان لە ئەفغانستان ڕاگەیاندووە. پێش ئەوەی كۆبوونەوەكانی ئەنجوومەنی ئاسایش بەڕێوە بچێت، تاڵیبان داوای هەڵگرتنی قەدەغەكردنی گەشتی بەرپرسانی ئەو گروپە و بەکارنەهێنانی ئەم پرسە وەک ئامرازێکی گوشار لەلایەن رۆژئاواییەكانی کردبوو. لەگەڵ پشتگوێ خستنی داواکەی تاڵیبان لەلایەن وڵاتانی رۆژئاواییەوە، ئەم گروپە ئارنۆت پاولز باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە ئەفغانستان دەرکرد. لە وەڵامی ئەم کارەی تاڵیباندا، پاولز لە پەیامێکدا لە تویتەر ئاماژەی بە تاڵیبان وتی: ئێوە دەتوانن دیپلۆماتێک لە ئەفغانستان دەربکەین، بەڵام ناتوانن ئەفغانستان لە دیپلۆماتکاران چۆڵ بکەن.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام