بەیاننامەی هاوبەشی حەماس و جیهادی ئیسلامی| هەر جۆرە دەستدرێژییەک لە لایەن زایۆنیستەکانەوە ڕوبەڕوی وەڵامێکی یەکلاکەرەوە و یەکگرتوو دەبێتەوە

سێ شه‌ممه‌ 23 ئاب 22 - 16:18
https://kurdish.iswnews.com/?p=16446

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی ئەمڕۆ (دوو شەممە)ی حەماس و جیهادی ئیسلامی فەلەستین، دوو بزووتنەوەکە بەیاننامەیەکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە.

لەم بەیاننامەیەدا وێڕای ڕێككەوتن لەسەر بەهێزكردنی چالاكییە هاوبەشەكان و چالاككردنی لیژنە هاوبەشەكان لەسەر ئاستی سیاسی و سەربازی و ئەمنی و ڕێزلێنان ​​لە شەهیدانی شەڕی ئەم دواییە بەتایبەتی تیسیر ئەلجعبری و خالد مەنسور و هەروەها زیندانیانی فەلەستینی بەتایبەت خەلیل عەواودە جەخت لەسەر ئەم خاڵانە کرایەوە.

خۆڕاگری هەڵبژاردەی ستراتیژی ئێمەیە و بە هەماهەنگییەکی نایاب لە نێوان هەردوو بزووتنەوەکە و هەموو گروپەکانی خۆڕاگری و بە تایبەت کەتیبەکانی ئەلقەسام و کەتیبەکانی قودس بەردەوام دەبێت و دوژمن ئاگادار دەکەینەوە کە هەر جۆرە دەستدرێژییەک ڕوبەڕوی وەڵامێکی یەکلاکەرەوە و یەکگرتوو دەبێتەوە.

ژووری ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان دەستکەوتێکی نەتەوەییە کە هەموو گروپەکانی خۆڕاگری لە سەروو هەموویاندا کەتیبەکانی ئەلقەسام و کەتیبەکانی قودس لە یەک چوارچێوەدا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕژێمی زایۆنیستی لەخۆدەگرێت، و هەموومان هەوڵ دەدەین ڕۆڵ و پێگەکەی بەهێزتر بکەین تا ڕزگارکردنی فەلەستین.

لە ٥٣هەمین ساڵیادی سوتاندنی مزگەوتی ئەقسادا جەخت لەوە دەکەینەوە کە قودس ناوەندی ململانێ و قیبلەی موجاهیدین و شۆڕشگێڕانە و شمشێری قودسیش دانانرێت و تا ڕزگارکردنی قودس بەردەوام دەبێت.

داوا لە دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین لە کەرتی ڕۆژئاوا دەکەین واز لە هێزەکانی خۆڕاگری بێنێت، زیندانیانی سیاسی، بە تایبەت لە زیندانی بەدناوی ئەریحا ئازاد بکات، هاوکاری ئەمنی لەگەڵ داگیرکەران ڕابگرێت، لە پرۆسەی کارەساتباری ئۆسلۆ بکێشێتەوە و خۆڕاگری سەرتاسەری بە کردار و نەک بە قسە بسەلمێنێت.

ئەم دوو بزووتنەوەیە جەخت لەسەر خواستی خۆیان دەکەنەوە بۆ بەدیهێنانی یەکگرتوویی نیشتمانی فەلەستین لەڕێگەی پێکهێنانی ئەنجومەنی نیشتمانیی نوێی فەلەستین وەک نوێنەری هەموو گەلی فەلەستین و لە هەوڵدان بۆ پێکهێنانی بلۆکی نیشتمانی یەکگرتوو بەردەوام دەبێت.

داوای یەکدەنگی و یەکگرتوویی زیاتر لە ئەندامان و لایەنگرانی هەر دوو بزووتنەوەیە دەکەین بۆ خزمەتکردن بە گەل و خۆڕاگری.

هه‌ر دوو بزووتنه‌وه‌كه‌ ستایشی هه‌موو میللەتانی عه‌ره‌بی و ئیسلامی به‌ تایبه‌ت كۆماری ئیسلامی ئێرانیان كرد کە لە شەڕی ئەم دواییەی غەززەدا پشتیوانی خەڵکی فەلەستین بوون.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام