لە کەمتر لە سێ ڕۆژدا؛ دووەم وەرزشکاری لوبنانی لە کێبڕکێ لەگەڵ نوێنەری ڕژێمی زایۆنی کشایەوە

سێ شه‌ممه‌ 23 ئاب 22 - 16:13
https://kurdish.iswnews.com/?p=16443

پاڵەوانی شەترەنجی لوبنان بە مەبەستی پشتیوانی لە دۆزی فەلەستین لەگەڵ نوێنەری ڕژێمی زایۆنی لە پێشبڕکێی ئەبوزەبی لە کێبەرکێ کشایەوە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام، “ماغی قاسم فەواز” پاڵەوانی شەترەنجی لوبنان، دوای ئەوەی لە چوارەمین خولی پاڵەوانێتییەکەیدا ڕووبەڕووی یاریزانێکی شەترەنجی ڕژێمی زایۆنیستی بووەوە، بڕیاریدا لە کێبڕکێ نێودەوڵەتییەکانی ئەبوزەبی بکشێتەوە.

ئه‌م پاڵەوانە لوبنانییه‌ش وه‌ک وه‌رزشكارانی دیكه‌ ئه‌م کارەی له‌ پێناو پشتیوانی كردن له‌ دۆزی فه‌له‌ستین و ئاسایی نه‌كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ڕژێمی زایۆنیستی ئه‌نجامداوە.

پێشبڕکێی نێونەتەوەیی شەترەنجی ئەبوزەبی بە بەشداری ٣٥ وڵاتی جیهان و ڕژێمی زایۆنیستی لە شاری ئەبوزەبی بەڕێوەدەچێت.

پێشتر “شربێل ئەبوزاهر” وەرزشوانە هەرزەکاری لوبنانی لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ وەرزشکاری ڕژێمی زایۆنیستی لە پێشبڕکێی هونەری جەنگی کە ئەبوزەبی میوانداری دەکرد، کشابووەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام