تەلئەبیب پاشەکشەی کرد/ ڕێکەوتننامەی دیاریکردنی سنوورە دەریاییەکان هەفتەی داهاتوو واژۆ دەکرێت

سێ شه‌ممه‌ 23 ئاب 22 - 16:00
https://kurdish.iswnews.com/?p=16437

لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا میدیاکانی عیبری هەواڵیان سەبارەت بە کشانەوەی ڕژێمی زایۆنیستی لە بەرامبەر لوبنان لە دانوستانەکانی تایبەت بە دیاریکردنی سنوورە دەریاییەکان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند کە هەفتەی داهاتوو ئەم ڕێککەوتنە واژۆ دەکرێت.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ میدیاکانی عیبری لە چەند کاتژمێری ڕابردوودا هەواڵیان سەبارەت بە کشانەوەی ڕژێمی زایۆنیستی لە بەرامبەر لوبنان لە دانوستانەکانی تایبەت بە دیاریکردنی سنوورە دەریاییەکان بڵاو کردووەتەوە و ڕایانگەیاندووە کە ئەم ڕێککەوتنە هەفتەی داهاتوو واژۆ دەکرێت.

کەناڵی ١٢ی ڕژێمی زایۆنیستی ڕایگەیاندووە کە ڕێککەوتنی دیاریکردنی سنوورە دەریاییەکانی نێوان بەیروت و تەلئەبیب، کشانەوەی ڕژێمی زایۆنیستی لە ناوچەیەکی دەریای ناوەڕاست لەخۆدەگرێت.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، عامۆس هوکشتاین نوێنەری ئەمریکا به نیازه له ڕێگەی ڕێککەوتن لەسەر ئەم بابەتەدا کۆتایی بە گرژییەکان بهێنێت کە لەبەر دیاریکردنی سنوورە دەریاییەکانی نێوان لوبنان و ڕژێمی زایۆنیستیدا دروست بووە.

ئەم کەناڵە زایۆنییە هەروەها پێشبینی کردووە کە هەفتەی داهاتوو ڕێککەوتنی کۆتایی سەبارەت بە دیاریکردنی سنوورە دەریاییەکانی نێوان لوبنان و ڕژێمی زایۆنیستی واژۆ بکرێت.

کەناڵی ١٤ی تەلەفزیۆنی ڕژێمی زایۆنیستی هەروەها لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بەم بابەتە ڕایگەیاند: تەلئەبیب لە ڕێگەی نوێنەری ئەمریکا پێشنیارێکی نوێی لە بواری دیاریکردنی سنوورە دەریاییەکان پێشکەش بە لوبنان کردووە، کە بێگومان تێدا لە پرسی کێڵگەی غازی کاریش پاشەکشە نەکراوە.

لە پێشهاتێکی دیکەی تایبەت بە هەمان ڕووداو، کەناڵی ئەلمەیادین بە پشت بەستن بە سەرچاوە عیبریەکان بڵاویکردەوە، سوپای ڕژێمی زایۆنیستی لە سەروبەندی ئەگەری ڕێککەوتنی نێوان بەیروت و تەلئەبیب سەبارەت بە دیاریکردنی سنوورە دەریاییەکان، بە هۆی نیگەرانی لە ئۆپەراسیۆنی حزبوڵڵای لوبنان لە سنوورەکانی باکوور لە ئامادەباشیدایە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام