٥٣هەمین ساڵیادی سوتاندنی مزگەوتی ئەقسا

یەکشەممە 21 ئاب 2022 - 13:52
https://kurdish.iswnews.com/?p=16394

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ی ئابی ٢٠٢٢ هاوکاتە لەگەڵ ٥٣هەمین ساڵیادی سووتاندنی مزگەوتی ئەقسا لەلایەن داگیرکەرانی زایۆنی؛ تاوانێک کە جیهان شاهیدی بوو و هیچ کاردانەوەیەکی ڕاستەقینەی لەسەر نیشان نەدا.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ٢١ی ئابی ١٩٦٩، “مایکل دینس رۆن” تاوانبارێکی جولەکە بەڕەچەڵەک ئوسترالیایی، لە تاوانێکی ترسناکدا ئاگری لە مزگەوتی ئەقسا بەردا.
لەم ئاگرەدا زیاتر لە یەک لەسەر سێی ڕووبەری مزگەوتی ئەقسا، لەنێویاندا ژمارەیەک لە مینبەر و قوبە و دیوار و دەرگا و پەنجەرە و تەنانەت هۆلەکانی نوێژکردن، سووتێنران.

فەلەستینییەکان دواجار ڕێگریان لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ئاگرە کرد و ڕێگەیان نەدا زیان بە بەشەکانی دیکەی مزگەوتی ئەقسا بکەوێت.

ڕژێمی زایۆنیستی ئەو کەسەی کە بەرپرسی ئاگرەکە بوو، کە وەک گەشتیارێک چووبووە ناو فەلەستینی داگیرکراوەوە، دەستبەسەر کرد، بەڵام دواجار راگەیاند کە ناوبراو کێشەی دەروونی هەیە و پاش مانەوەی بۆ ماوەیەک لە نەخۆشخانەیەک لە نزیک عکا، گەڕایەوە وڵاتەکەی.

ئەم تاوانە کاردانەوەی بەرفراوانی لێکەوتەوە، بەتایبەتی لە وڵاتانی ئیسلامی و بۆ ئیدانەکردنی خۆپیشاندان ئەنجامدرا.
یەکێک لە ئاکامەکانی ئەم تاوانە، دامەزراندنی ڕێکخراوی هاوکاری ئیسلامی بوو، کە تێیدا هەموو وڵاتانی ئیسلامی بوونە ئەندام. هەرچەندە ئەم ڕێکخراوە نەیتوانیوە دەستدرێژییەکانی رژێمی زایۆنیستی بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا و وێرانکاری و هەڵکۆڵینەکانی ژێرەوە و دەوروبەری ئەو مزگەوتە ڕابگرێت.

ئه‌نجومه‌نی ئاسایش هه‌روه‌ها له‌ ١٥ی ئەیلولی هه‌مان ساڵدا بڕیارنامه‌ی ٢٧١ی ده‌ركرد و وێڕای ئیدانه‌كردنی ده‌ستدرێژییه‌كانی ڕژێمی زایۆنیستی، خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێوشوێن و كرده‌وه‌كانی ئه‌م ڕژێمه‌ بوو به‌ مه‌به‌ستی گۆڕینی بارودۆخی قودس.

مینبەری سەلاحەددین ئەیوبی (یان مینبەری نورەدین زەنگی) کە لەم ئاگرەدا سووتا، بە فەرمانی مەلیک حسێن شای ئوردن چاککرایەوە و لە ساڵی ٢٠٠٧ لە مزگەوتی ئەقسا دانرایەوە.

ئەمساڵ لە ٥٣هەمین ساڵیادی سوتاندنی مزگەوتی ئەقسادا، تاوانەکانی رژێمی زایۆنیستی لەدژی ئەم شوێنە پیرۆزە بە شێوەیەکی بەرچاو چڕتر بووەتەوە. بە هەر شێوەیەک بێت، ئەم ڕژێمە هەوڵ دەدات پلانی دابەشکردنی کات و شوێنی لە مزگەوتی ئەقسا لە نێوان موسڵمانان و جولەکەدا بۆ مەبەستی کۆنترۆڵی کۆتایی ئەم شوێنە و وێرانکردنی ئەم مزگەوتە جێبەجێ بکات تا پەرستگایەکی جولەکە لەسەر وێرانەکانی دروست بکات.

دەستدرێژیەکانی دانیشتوانی داگیرکەر بۆ سەر قیبلەی یەکەمی موسڵمانان گەیشتووەتە ئەو ئاستەی کە لە بۆنە جیاوازەکاندا بەکۆمەڵ و بە ئاشکرا دەستدرێژی دەکەنە سەر ئەم مزگەوتە پیرۆزە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *