مۆسکۆ: رێککەوتنی ناردنی دووەم پاکێجی “S-400” بۆ تورکیا دەستیپێکرد

هه‌ینی 19 ئاب 2022 - 11:02
https://kurdish.iswnews.com/?p=16315

بەرپرسێکی باڵای بەرگری ڕووسیا دووپاتیکردەوە کە رێککەوتنی ناردنی دووەم پاکێجی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێس-٤٠٠ بۆ تورکیا دەستیپێکردووە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ دیمیتری شوگایێڤ، سەرۆکی بەشی فیدراڵی ڕووسیا بۆ هاوکاری سەربازی و تەکنیکی دووپاتیکردەوە کە ڕێککەوتنی ناردنی دووەم پاکێجی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێس-٤٠٠ بۆ تورکیا دەستیپێکردووە.

ناوبراو ڕاگەیاندووە، ڕێککەوتنە نوێیەکەی لەگەڵ تورکیا ڕێگە دەدات هەندێک بەشی ئەم سیستەمە لە تورکیا بەرهەم بهێنرێت. لە لایەکی دیکەوە سەرچاوەکانی تورکیا هەروەها ڕایانگەیاندووە کە ئەگەری زۆرە ڕێککەوتن لەگەڵ ڕووسیا بکرێت بۆ دروستکردنی هەندێک پارچەی ئێس-٤٠٠ لە ناوخۆی تورکیادا.

لەگەڵ ئەوەدا باڵیۆزخانەی تورکیا لە واشنتۆن وەڵامی پرسیاری میدیاکانی لەمبارەیەوە نەدایەوە و تەنیا “نێد پرایس”، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆشداری دا سەبارەت بە هاوکارییە نوێیەکەی نێوان مۆسکۆ و ئەنقەرە سەبارەت بە “ئێس-٤٠٠” و بە جیهانی رایگەیاند لە مۆسکۆ دوور بکەونەوە.

پرایس لە درێژەی قسەکانیدا رایگەیاندووە: دەبێت چاوەڕێ بکەین بزانین چی ڕوودەدات، بەڵام لەم بارەیەوە ئاگاداری هیچ پێشهاتێک نین. ناوبراو رەتیکردەوە باس لەوە بکات کە ئایا کڕینی سیستەمی بەرگری ئاسمانی ئێس-٤٠٠ لەلایەن تورکیاوە دەبێتە هۆی ئەوەی ئیدارەی بایدن چاو لە پلانی خۆی بخشێنێتەوە بۆ فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگی ئێف-١٦ بەم وڵاتە یان نا.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *