جیهادی ئیسلامی: ئاڵوگۆڕی باڵوێزەکان لە نێوان تورکیا و ڕژێمی زایۆنیستی خیانەتە

پێنج شه‌ممه‌ 18 ئاب 22 - 18:23
https://kurdish.iswnews.com/?p=16277

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وتەبێژی جیهادی ئیسلامی فەلەستین ئاڵوگۆڕی باڵوێزەکان لە نێوان تورکیا و ڕژێمی زایۆنیستی بە توندی شەرمەزار کرد.

“تاریق سلمی” وتەبێژی جیهادی ئیسلامی فەلەستین ئەمڕۆ (پێنجشەممە) بە تووندی ئیدانەی ئاڵوگۆڕی باڵوێزەکان لە نێوان تورکیا و ڕژێمی زایۆنیستی و بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولای لە ئاستی باڵادا کرد.

ناوبراو لە بەیاننامەیەکی کورتدا ڕایگەیاندووە، ئاڵوگۆڕی باڵوێز لە سایەی تاوانەکانی ڕژێمی داگیرکەر و تیرۆر و دەستدرێژی ڕۆژانە، هانی زیاتر ئەو رژێمە بۆ ئەنجامدانی تاوانی زیاتر دەدات.

تاریق سلمی زیادی کرد: ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان بە هەر شێوەیەک و لەلایەن هەر وڵاتێکی عەرەبی یان ئیسلامییەوە وەک ئەوە وایە چەقۆیەک لە جەستەی گەلی فەلەستین بدرێت.

سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕژێمی زایۆنیستی و سه‌رۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی سێشه‌ممه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا به‌ فه‌رمی ئاسایی بوونی ته‌واوی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ردوولا و ئاڵوگۆڕی باڵوێزەکانیان ڕاگه‌یاند. بوونی باڵیۆز لە وڵاتێکدا بەرزترین پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا نیشان دەدات.

ڕەخنەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین لە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ڕژێمی زایۆنیستی لە کاتێکدایە کە ڕیاز مالیکی وەزیری دەرەوەی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین ڕۆژی رابردوو ستایشی ئەم ڕووداوەی کرد و بانگەشەی کرد کە ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئەنقەرە و تەلئەبیب دۆخی فەلەستینییەکان باشتر دەکات.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام