وەزارەتی هەواڵگری ئێران دەستبەسەرکردنی تیرۆریستێکی نێودەوڵەتیی ڕاگەیاند

پێنج شه‌ممه‌ 18 ئاب 22 - 12:57
https://kurdish.iswnews.com/?p=16271

وەزارەتی هەواڵگری کۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگەیاند، تیرۆریستێک کە لە دەرەوەی سنورەکان چالاکیی کردووە، دەستبەسەر کراوە.

وەزارەتی هەواڵگری کۆماری ئیسلامی ئێران لە بەیاننامەیەکدا دەستبەسەرکردنی تیرۆریستێکی نێودەوڵەتیی ڕاگەیاند.

دەقی بەیاننامەکەی وەزارەتی هەواڵگری کۆماری ئیسلامی ئێران بەم شێوازەیە:

بە یارمەتی خودای گەورە و تێکۆشانی گیانفیدایانە و ووشیاریی هێزەکان، یەکێک لە مەترسیدارترین تیرۆریستان کە لە دەرەوەی سنورەکان چالاکیی کردووە، دەستبەسەر کراوە و خراوەتە بەندیخانەوە.

بە پێی بەدواداچوونی هەواڵگریی چەندین ساڵە، ئەو کەسە تاوانبارە، ئەزموونی چالاکی تیرۆریستیی لە چوار وڵاتی ناوچەکە هەیە و لە قۆناغێک لە لوتکەی قەیرانی سوریا، بە ئامادەبوون لەو وڵاتە بووە ئەندامی گرووپە تەکفیرییە تیرۆریستییەکان و هاوڕێ لە گەڵ ئەوان دەستی داوەتە کردەوەی تاوانبارانە و شەیتانی لە شارەکانی حەما، حەلەب و ئیدلب.

ئەو ئەندامەی ئەڵقەی تیرۆریزمی نێودەوڵەتی کە پسپۆڕی چەکە قورسەکانیشە، پاش شکستی تەکفیرییەکان لە هێزە پڕ دەسکەوت و شانازییەکانی پارێزەری پیرۆزییەکان، بنکەی چالاکییە تیرۆریستییەکانی خۆیی بۆ دوو وڵاتی چواردەوری کۆماری ئیسلامی ئێران گواستەوە و پەیوەندیی بە ڕیزەکانی یەکێکی دیکە لە گرووپە تیرۆریستی، تاوانبار و دژبەری یەکڕیزی ئۆممەی ئیسلامییەوە کرد و درێژەی بە کردەوە و تاوانەکانی خۆی لە دژی گەلی سەربەرزی ئێرانی ئیسلامی و یەکپارچەیی خاکی وڵات دا.

هێزە گیان لە سەر دەستەکانی ئێرانی ئیسلامی ڕایدەگەێنن کە بە پشت بەستن بە یارمەتییەکانی خودای گەورە و ئالی بەیت (علیهم السلام) و لە درێژەی تێکۆشانی بەردەوامی خۆیان، دەستبەسەرکردنی تاوانباران و تیرۆریستان لە هەر ناوچە و هەر شوێنێک، وەک ستراتیژی سەرەکی خۆیان دەهێڵێتەوە.

جام کوردی

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام