کوژرانی مەهدی موجاهید لەلایەن تاڵیبانەوە

چوار شه‌ممه‌ 17 ئاب 2022 - 22:26
https://kurdish.iswnews.com/?p=16230

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ وەزارەتی بەرگری تاڵیبان کوژرانی “مەولوی مەهدی موجاهید”، فەرماندەیەکی هەزارە و جیابووەوەی تاڵیبان، لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای هەراتی ئەفغانستان لەگەڵ ئێران ڕاگەیاند.

بەپێی سەرچاوە خۆجێیەکانی پارێزگای هەرات، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ی ئاب، مەهدی موجاهید لە گوندی بۆنیاد لە شارۆچکەی سنووری کهسان دەستبەسەر و دواتر لە سێدارە دراوە. دەگوترێت ناوبراو ویستویەتی بۆ ئێران هەڵبێت، بەڵام لەلایەن چەكدارانی تاڵیبانەوە دەستگیركراوە. تا ئێستا وردەکاری زیاتر لەم بارەیەوە بڵاو نەکراوەتەوە و هەندێک سەرچاوەش ئەم هەواڵەیان ڕەت کردووەتەوە.

مەولوی مەهدی موجاهید یەکێک بوو لە فەرماندە ناوخۆییەکانی هەزارەی تاڵیبان کە بەرپرسیارێتی “فەرماندەیی هەواڵگری پارێزگای بامیان”ی لە ئەستۆ دابوو. ناوبراو دوای ڕەخنەگرتن لە سیاسەت و هەڵسوکەوتی تاکڕەهەندی تاڵیبان بەرامبەر بە نەتەوە جیاوازەکانی ئەفغانستان لە پۆستەکەی دوورخرایەوە و دوای چەند مانگێک لە بەلخاب کەوتە گرژی لەگەڵ بەرپرسانی تاڵیبان. ئەم گرژییە لەگەڵ ململانێیەکی کورتی چەکداری لە شاری بەلخاب دەستی پێکرد و بووە هۆی کوژران و ئاوارەبوونی سەدان کەسی ئەم شارە. مەهدی موجاهید کە لە بەرەکانی جەنگدا شکستی هێنا، بەرەو شوێنێکی نادیار هەڵهات.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *