نوێبوونەوەی دۆستایەتی ئەنقەرە و تەلئەبیب؛ ڕژێمی زایۆنیستی و تورکیا ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانیان ڕاگەیاند

چوارشەممە 17 ئاب 2022 - 21:39
https://kurdish.iswnews.com/?p=16228

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕژێمی زایۆنیستی و سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌ په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا به‌ فه‌رمی ئاسایی بوونی ته‌واوه‌تی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ردوولایان ڕاگه‌یاند.

ئەمڕۆ چوارشەممە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا و یائیر لاپید سەرۆک وەزیرانی رژێمی زایۆنیستی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا.

ئۆفیر جەندەلمان، وتەبێژی سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ (چوارشەممە) ڕایگەیاند کە سەرۆک وەزیرانی ئەم ڕژێمە و سەرۆک کۆماری تورکیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا گەڕانەوەی باڵوێزەکانی هەردوولایان ڕاگەیاندووە.

یائیر لاپید وتی: دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ تورکیا سەرمایەیەکی گرنگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە و مژدەیەکی ئابوری زۆر گرنگە بۆ هاوڵاتیانمان.

دوابەدوای مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی تورکیا ئەم ڕاگەیاندنەی پشتڕاست کردەوە و ڕایگەیاند کە بەم نزیکانە هەردوولا ناوی باڵیۆزەکان ڕادەگەیەنن.

پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ڕژێمی زایۆنیستی لە ١٢ ساڵ لەمەوبەرەوە بەهۆی ڕووداوی کەشتیی “ماوی مەرمەڕە” ئاڵۆز بوو. لە ساڵی ٢٠١٠دا سوپای رژێمی زایۆنیستی لە کەرتی غەززە هێرشی کردە سەر کەشتیەکی بە ناوی “ماوی مەرمەڕ” کە یارمەتی مرۆیی لە ژێر ناوی “بەلەمی ئازادی”دا هەڵگرتبوو و لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا ١٠ سەرنشینی ئەو کەشتییە گیانیان لەدەست دا.

کەناڵی “I24” ئەمڕۆ لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بە مێژووی باشتربوونی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ڕژێمی زایۆنیستی لە ساڵانی ڕابردوودا کردەوە و لەم بارەیەوە نووسیویەتی: نزیکبوونەوەی پەیوەندییەکان دوای ئەوە ڕوویدا کە ژن و مێردێکی ئیسرائیلی بە ناوەکانی “مۆردی” و “ناتالی ئۆکێنی” لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا لە تورکیا بە تۆمەتی سیخوڕی دەستگیر کران. ئەوان لە کۆتاییدا دوای چەند پەیوەندییەکی سیاسی لە بەرزترین ئاستی هەردوولا ئازاد کران.

ئەم میدیایە زایۆنیستییە هەروەها وتویەتی: دوای ماوەیەکی کەم لە (دەستگیرکردنی ئەم ژن و مێردەی زایۆنیستی)، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بیرۆکەی “دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل”ی پێشنیار کردووە. لە سەرەتای مانگی ئابدا ئیسرائیل ئۆفیسی ئابووری خۆی لە تورکیا دوای سێ ساڵ لە داخستنیی کردەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *