گیان لەدەستدانی سێ سەربازی سووریا لە هێرشی ئاسمانی تورکیا بۆ سەر باکوری سووریا + ڤیدیۆ

چوار شه‌ممه‌ 17 ئاب 22 - 12:19
https://kurdish.iswnews.com/?p=16207

دوای هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆ سەر بارەگاکانی سوپای سووریا، لە نێویاندا بنکەی سەربازی گوندی چارقڵی لە رۆژئاوای شاری کۆبانێ (عەین ئەلعەرەب)، لە باکووری پارێزگای حەلەب، سێ سەربازی سووریا گیانیان لەدەست دا و شەشی دیکەش برینداربوون.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ لە ١٦ی ئابدا فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای توركیا چەند بارەگایەكی سەر بە سوپای سووریایان كردە ئامانج، لەوانە بنكەی سەربازیی سووریا لە گوندی چارقڵی كە ٢٠ كیلۆمەتر لە رۆژئاوای کۆبانێ لە پارێزگای حەلەب دوورە، لەو هێرشانەشدا سێ سەربازی سوپای سووریا بە ناوەکانی “باسل مەعلا”، “عەبدوڵڵا ئەلسەید” و “سەڵاح سەباغ” گیانیان لەدەست دا و شەش کەسی دیکەش بریندار بوون.

بەپێی زانیارییەكانی سەرچاوە سەربازییەکانی سووریا، ئەم هێرشانە نزیکەی نیو کاتژمێر بەردەوام بووە.

ئەم هێرشە گرژییەکانی نێوان لایەنە ناکۆکەکانی پارێزگاکانی حەلەب و ڕەقەی زیاتر کرد. دوای هێرشی ئاسمانی تورکیا بۆ سەر بنکەکانی سوپای سووریا، چەکدارانی سەر بە تورکیا هەروەها بە تۆپخانە هێرشیان کردە سەر بە سوپای سووریا و هێزە کوردییەکان لە شاری تل رەفعەت.

بەیانی ئەمڕۆ هەروەها (١٧ی ئاب) لە میحوەری باشوری شاری گرێ سپی (تەل ئەبیەز) شەڕ و پێکدادانێکی توند له نێوان هێزه چەکدارەکانی “جیش الوطني” و هێزە کوردییەکان ڕوویداوە، تا ئێستا هیچ وردەکارییەک لەبارەی زیانەکانی هەردوولا بڵاونەکراوەتەوە.

لە ئەگەری وەڵامنەدانەوەی حکوومەتی سووریا و بەرەی خۆڕاگری بە هێرشەکانی ئەم دواییەی تورکیا، ئەم وڵاتە درێژە بە کردەوە شەڕانگێزەکانی دەدات. بێدەنگیی سوپا و حکوومەتی سووریا سەبارەت بە هێرشەکانی تورکیا لە چەند مانگی ڕابردوودا، وایکردووە ئیرادەی ئەم وڵاتە بۆ دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە ناوچەکانی باکووری سووریا، سەرەڕای دژایەتیی لایەنە چالاکەکان لە سووریا، زیاتر بێت.

ساتەوەختەی بە ئامانج گرتنی بنکەکانی سوپای سووریا لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا (١)
ساتەوەختەی بە ئامانج گرتنی بنکەکانی سوپای سووریا لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا (٢)
بریندارانی سوپای سووریا
بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام