هێرشی موشەکی کرایە سەر بنکەی هاوپەیمانی ئەمریکی لە پارێزگای دێرەزوور + وێنە

سێشەممە 16 ئاب 2022 - 16:36
https://kurdish.iswnews.com/?p=16167

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ پێگەکانی هاوپەیمانی ئەمریکی لە کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر لە پارێزگای دێرەزووری سووریا لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراوەوە بە مووشەک کرایە ئامانج.

ڕۆژی ڕابردوو ١٥ی ئاب، پێگەکانی هاوپەیمانی ئەمریكی لە كێڵگەی نەوتی ئەلعومەر بە هێرشێكی مووشەكی كرایە ئامانج. تا ئێستا هیچ گروپێک بەرپرسیارێتی ئەم هێرشەی لە ئەستۆ نەگرتووە.

هەر لەم بارەیەوە، هاوپەیمانی ئەمریکی وێڕای پشتڕاستکردنەوەی هێرشەکە، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، کاتژمێر ٢١:٠٠ (١٥ی ئاب)، چەند موشەکێک لە دەوروبەری ناوچەی “ئەلخەزرا” لە کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر کەوتوونەتە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە.

هێرشەکە لەکاتێکدایە کە بەرەبەیانی ڕۆژی رابردوو ١٥ی ئاب، بنکەی ئەلتەنف ی ئەمریکی لە پارێزگای حومسی سووریا بە هێرشێکی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی هێرش کرابوویە سەر.

شایانی باسە کە لە ٢٩ی ئایاری ئەمساڵیشدا، بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر بە هێرشێکی مووشەکی کرابووە ئامانج.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *