خەزعەلی: واز لە گرژی بێنن، دوژمنێکی هاوبەشمان هەیە

سێ شه‌ممه‌ 16 ئاب 22 - 11:01
https://kurdish.iswnews.com/?p=16157

ڕۆژی رابردوو (دووشەممە) قەیس خزعەلی ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەهلی حەق داوای لە هەوادارانی کرد کە خۆیان بەدوور بگرن لە هەر کارێک کە گرژی و ئاژاوە دروست دەکات و لە بەرژەوەندی دوژمنان و ئەو کەسانەیە کە کینەیان هەیە.

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ قەیس خەزعەلی لە تویتێكدا نووسیویەتی: بە دڵسۆزییەکی تەواوەوە پێتان دەڵێم و پێداگری لەسەر ئەوە دەكەم كە دەستبەجێ واز لە ناکۆکی و شێوازەكانی پەرەسەندنی گرژی بهێنن. هەموومان براین و دوژمنێکی هاوبەشمان هەیە.

ناوبراو دەشڵێت: پەرەسەندنی دۆخەکە و گرژی و قەیرانەکان تەنها و تەنها لە بەرژەوەندی دوژمنی هاوبەشە کە لە دژی ئێمە پیلانگێڕی دەکات.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

رێکلام لە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام