هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆڕاگری عێراق بۆ سەر بنکەی ئەلتەنفی ئەمریکی لە سووریا + وێنە

دووشەممە 15 ئاب 2022 - 14:50
https://kurdish.iswnews.com/?p=16134

هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام؛ پێگەکانی چەکدارانی “مغاویر الثوره” و هێزەکانی ئەمریکی لە ناوچەی ئەلتەنف، لە سێگۆشەی سنووری نێوان سووریا، عێراق و ئوردن، کرایە ئامانجی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی گروپی “خۆڕاگری نێودەوڵەتی”.

ئەمڕۆ ١٥ی ئابدا بنکەی ئەلتەنف ی ئەمریکی لە پارێزگای حومسی سووریا بە هێرشێکی فڕۆکە بێفڕۆکەوانی کرایە ئامانج. سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار بە هەواڵەکانی جیهانی ئیسلام ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌م هێرشه‌ له‌ لایه‌ن گروپی “خۆڕاگری نێوده‌وڵه‌تی”ـەوە ئه‌نجام دراوه‌ و فڕۆكه‌ بێفڕۆكه‌وانه‌كان به‌ وردی ئامانجه‌ دیاریكراوه‌كانیان پێكاوە.

لە لایەکی دیکەوە، هاوپەیمانی ئەمریکی بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و لەگەڵ پشتڕاستکردنەوەی هێرشەکە، ڕایگەیاند کە هێرشەکە نزیکەی کاتژمێر ٠٦:٤٠ بەیانی ئەمڕۆ ئەنجام دراوە و سوپای ئەمریکا بە هاوکاری چەکدارانی ” مغاویر الثوره” (لە گروپەکانی سەر بە تیرۆریستانی جەیش ئەلحر) توانیان ئەم هێرشە بەرپەرچ بدەنەوە. بەپێی ئەم بەیاننامەیە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان تێکشکێنراوە، فڕۆکەیەکی دیکە بە پێگەکانی چەکدارانی “مغاویر الثوره” کەوتووە، کە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.

هێرشەکە لەکاتێکدایە کە ناوچەی ئەلتەنف ساڵانێکە لەلایەن سوپای ئەمریکاوە داگیرکراوە و ڕێگە بە هێزەکانی سوپای سووریا نادرێت بە دووری ٥٥ کیلۆمەتر لەم ناوچەیە نزیک ببنەوە.

بەشی بکە:
لێدوانەکان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *